شۆڕش له پراکتیکدا
ئێریکۆ مالا‌تێستا
ئۆکتۆبه‌ری 1922
و. لە فاسییەوە: هەژێن
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له بین Bienne ی سویسرا بۆ په‌نجاهه‌مین ساڵیادی ئه‌نجومه‌نی Saint Imier به‌رپا كرا، هاوڕێ بێرتۆنی (Bertoni) و من بۆچونگه‌لێكمان ده‌ربڕین، كه هاوڕێ كۆلۆمێر (Colomer) پێی خۆش نه‌بوون. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه له ئازادی Libertaire ی پاریس‌دا نووسیویه‌تی، دڵنیایه بۆچوونه‌كانی ئێمه له‌ته‌ك ئامانجی ئاراسته زیندووەکانی بزاڤی ئه‌ناركیستی هاوچه‌رخ ناته‌بان. وی ده‌نووسێت، هاوڕێیانی ئاڵمانی، ئیسپانی، ڕوسی، ئه‌مه‌ریكایی و … که له‌و ئاماده له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بوون، هه‌ر وه‌ك خودی خۆی، به‌ڕاده‌یه‌ك ته‌کانیان خواردووه و توڕه بووبوون “émus et presque indigné”.
پۆلیس کۆتایی به که‌مپه‌ینی درێژماوەی ناڕه‌زایانی دژەجه‌نگ هێنا
ڕۆژی 25.05.2010 پۆلیسی بریتانیا له‌سه‌ر داوای سه‌رۆکی شاره‌وانی له‌نده‌ن، بۆری جۆنه‌سه‌ن، هێڕشیان کرده سه‌ر که‌مپی ناڕه‌زاییانی دژەجه‌نگ و که‌مپه‌که‌یان تێكدا و خه‌ڵکه‌که‌شیان به زۆر له که‌مپه‌که ده‌رپه‌ڕاند و دوو که‌سی سه‌ره‌کی، که نزیکه‌ی 9 ساڵه دژی جه‌نگ که‌مپه‌ین ده‌که‌ن و به‌شێوازێکی ئاشتیخوازانه، له‌وێ چادریان هه‌ڵدابوو، ده‌ستگیر کران. که‌مپه‌ینی دژی جه‌نگی عێراق، که له‌لایه‌ن (Brian Haw)ەوە پێش ده‌ستپێکردنی جه‌نگه‌که‌ی عێراق به پشتگیری کەسانی چه‌پ و سوشیالیست و ئه‌نارکسته‌کانه‌وه له پارچه زه‌ویه‌کی چوارگۆشه‌دا که هه‌مووی چیمه‌نه و له به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مانی بریتانیادا، چادری خۆی لێ هه‌ڵدابوو، که‌مپه‌ینه‌که‌ی له‌و ڕۆژه‌وه بێوه‌ستان تاکو ڕۆژی 25.05.2010 ، به‌رده‌وام بوو. ئه‌م که‌مپه له سه‌ره‌تادا زۆر بچووك بوو، به‌ڵام دواتر کەسانی تری ئه‌نارکیست و لانه‌وزان ( بێسەرپەنایان) و هه‌ندێك کۆنه سه‌ربازی بریتانیا، که دژی جه‌نگی عێراق و ئه‌فگانستان بوون و دۆستانی ژینگه، به‌م که‌مپه‌ینەوه پەیوەستبوون و له‌وێدا نیشته‌جێبوون ژماره‌ی چادره‌کان له‌م دوایه‌دا گەیشتە 31 چادری بچووك.

ئه‌م که‌مپە ورده ورده گه‌وره‌تر بوو و به دروشمی دژه‌جه‌نگی و دژی سه‌رمایه‌داری ڕازا بووه‌وه، یه‌کێک له دروشمەکان ئه‌مه بوو : “ئێمه له سه‌ر گۆڕی سه‌رمایه‌اداری سەما ده‌که‌ین”. که‌مپه‌که وا گه‌وره بوو بوو، که به‌شی (ئای‌تی)شی لێ دامه‌زرا و کەسانی ناو که‌مپه‌که له‌وێدا بایاخیان بە ڕواندنی سه‌وزه و خواردنی ڕوه‌کی، ده‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌م که‌مپه بووه شوێنیکی سه‌رنجڕاکێش، که زۆربه‌ی زۆری گه‌شتیاران دیدەنیان ده‌کرد و وێنه‌یان له پاڵ که‌مپه‌که و ناڕه‌زاییانی دژی جه‌نگدا ده‌گرت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کرێکاران و کارمه‌ندانی ئۆفیسه‌کانی نزیکی ئه‌و شوێنه له کاتی پشوودانی نیوه‌ڕواندا سه‌ریان له که‌مپه‌که ده‌دا بۆ پشتگیری کردن و گوێگرتن له‌و قسه‌وباسانەی، که له‌لایه‌ن کەسانی ناو که‌مپه‌که و ده‌ره‌وی که‌مپه‌که له‌سه‌ر جه‌نگ و با‌به‌تی ئابووری و ڕامیاری ده‌گرت.
بوونی ئه‌م که‌مپه به‌و چالاکییه‌وە به‌رامبه‌ر به شوێنێکی هەستیاری وه‌ک په‌ڕله‌مانی بریتانیا و لێدانی موزیك و گرتنی کۆڕی قسه‌وباس و دروستکردنی ده‌نگه ده‌نگ و هەرایەکی زۆر، پشێوی و نائاسوودەیی بۆ دریه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران په‌یدا کردبوو ، بۆیه چه‌ند جارێک پۆلیس ویستی که‌مپه‌که ته‌فروتونا بکه‌ن، هه‌تا جارێکیان ده‌رێشیان کردن به‌ڵام به یارمه‌تی دادگە و لایه‌نگرانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌مپه‌که و دروستیان کرده‌وه.

ڕۆژی25.05.10 ڕۆژی کردنه‌وه‌ی خولی یه‌که‌می په‌ڕله‌مانی بریتانیا بوو, که ده‌بووایه له‌لایه‌ن شاژنی بریتانیاوه بکرایه‌ته‌وه و شاژن کاره‌کانی خولی ئه‌م په‌ڕله‌مانه و حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی، که پارتی پاریزەران و پارتی لیبراڵن، بخوێنێته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدات. شایانی باسه که یه‌کێک له کاره‌کان و به‌نده‌کان له سه‌ر زیاتر فراوانکردنی مافی مرۆڤ و چه‌سپاندانی زیاتر و ڕێزلێگرتنی دیمۆکراسی بوو ، که‌چی هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌و ئازادی مرۆڤ و چه‌سپاندنی دیۆکراسییه ، ته‌فروتوناکردنی که‌مپی ئاشتیخوازانه‌ی دژه‌جه‌نگ و به‌رشه‌قدانی ئه‌وانه بوو، که له که‌مپه‌که‌دا بوون، ئا ئه‌مه‌یه قه‌شه‌نگی دیمۆکراسی و مۆرکردنی ئازادیمان له‌لایه‌ن سه‌روه‌رانمانه‌وه.
هه‌ر له کاتی قسه‌کانی شاژن دا بۆ په‌ڕله‌مان ، ئافره‌تێکی ناو که‌مپه‌که به نێوی Tracey Chumley که ته‌مه‌نی 40 ساڵه، خۆی وه‌ك شاژن ده‌رهێنابوو، له چه‌شنی پۆساکی شاژنی پۆشیبوو، لاسایی شاژنی ده‌کردوه، گوایه قسه بۆ په‌ڕله‌مان ده‌کات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی شاژنه‌وه، ده‌ستی به وتاردانه‌که‌ی کرد و وتی: هه‌وڵده‌ده‌م که هێزی سه‌ربازیمان له ده‌ره‌وه بکێشمه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌م ڕایسیزم ڕاوه‌ستێنم، هه‌وڵده‌ده‌م یارمه‌تی لانه‌وازان ( بێلانه‌و ماڵ) بده‌م…….. هتد، له‌ولاشه‌وه کۆنه سه‌ربازێک به‌ناوی Sam Fryers ، که ته‌مه‌نی 25 ساڵه و سه‌رپه‌رشتیبه‌شی (ئای‌تی) که‌مپه‌که‌ی ده‌کرد و چادره‌که‌شی هه‌ر له به‌ر لوتی په‌یکه‌ره‌که‌ی (وینستن چێرچڵ)دا هه‌ڵدابوو، وتی “من له‌وه تێده‌گه‌م، که ڕه‌نگه ئێمه چاوی خه‌ڵک بکزێنینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بیر له په‌یامه‌که بکه‌یته‌وه … ئه‌مه سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانمانه له ئه‌فگانستانه‌وه.”
وتووێژ و ده‌نگی مانگرتن له نێوانی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی و بەڕێوەبەرایەتیدا به‌رده‌وامه
پاش ئه‌وه‌ی که دووشه‌ممه‌ی ڕابوردوو١٧ی ئایاری ٢٠١٠ به بڕیاری دادگە مانگرتنی ٢٠ ڕۆژه‌ی کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی، که بڕیار بوو ڕۆژی 3 شه‌ممه ، ١٨ی ئایاری ٢٠١٠ ده‌ستپێبکات، ڕاگیر. لەبەرامبەردا سەندیکای کرێکاران بڕیاری دا، که داوای پێذاچوونەوەی بڕیاره‌که‌ی دادگە بکات، بۆیه ڕۆژی سێشه‌ممه ، ١٨ی ئایاری ٢٠١٠ کێشه‌که‌یان کێشایەوە ناو دادگە و دادگەش که له سێ “دادوه‌ری” بەناوبانگی بریتانی لیژنه‌یه‌کیان پێکهێنا و بڕیاریان دا به بڕیارەکەی دادوه‌رانی پێشوودا بچنه‌وه، که مانگرتنه‌که‌ی یاساخ کردبوو.
دادگە نه‌یتوانی یا ڕاستتر نه‌یانویست که یه‌کسه‌ر یا هه‌ر ئه‌و ڕۆژه بڕیار بده‌ن، بۆیه به سەندیکای کرێکارانیان وت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ بڕیاری تیەکجارەکی ده‌ده‌ن و کێشه‌که یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه. ئەوەی کە دادوه‌رە تازەکان یه‌کسه‌رە ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه بوو، که بزانن له‌م دوو سێ رۆژه‌دا پرسەکه چۆن ده‌نگ ده‌داته‌وه و کاردانه‌وه‌ی بڕیارەکەی پێشتریش، که مانگرتنه‌که‌ی یاساخ کردبوو ، چۆنه و چۆن ده‌شکێته‌وه. شایانی باسه که ئه‌وه بڵێین، له‌و دوو ڕۆژه‌دا به ئاشکرا له‌لایه‌ن هه‌ندێك نووسه‌ری چه‌پ و سۆشیالیست و خه‌ڵکانی سەندیکاییه‌وه زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه وترا و هه‌ڵبه‌ته له‌لایه‌ن ڕامیاره‌کانیشه‌وه به نهێنی زۆری له‌سه‌ر باسکراوه و کێشه‌که کوڵکوشی کراوه‌ته‌وه. له‌وه ماوه‌یه‌دا ئه‌م کێشه‌یه ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه و له‌سه‌ر بڕیاره‌که زۆریش سەرکۆنە و سه‌رزه‌نشتی دادگە کرا ، تا کار گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که له‌لایه‌ن نووسه‌رێکی سوشیالیسته‌وه به ناوی شێمس میله‌ن، له ڕۆژنامه‌ی گاردیاندا ئه‌وه وترا، که له‌مه‌ولا کرێكاران به‌ناچاری ده‌بێت واز له شێوازی ده‌نگدان بێنن و که کێشه‌که هاته پێشه‌وه ده‌بێت ده‌ست له ئیش و کار هه‌ڵگرن و هه‌موو بێنه ده‌ره‌وه.
سه‌رئه‌نجام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ هاتوو له ده‌وروبه‌ری کاتژێر١٧:٣٠ ده‌مه‌و ئێواره‌دا، لیژنه‌ی دادوه‌ران، بڕیاریان دا، که بڕیاره‌که‌ی پێشتر هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و لەبه‌ر ئەوه‌ی که مانگرتنی کرێکره‌کان یاساییه و ده‌توانن مانگرتنه‌که‌یان ده‌ست پێبکه‌ن. شایانی باسه که ئه‌مه جاری دووهه‌م بوو له‌وەتەی سەری ساڵه‌وه، که دادگە مانگرتنی ئه‌م به‌شه‌ی کرێکارانی قه‌ده‌خه کردووە و هه‌روه‌ها له مانگی ئەپڕیلیشدا مانگرتنی کرێکارانی هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌کانی بریتانیای قه‌ده‌غه‌کرد. له ساڵی پاره‌وه تا ئێستا ئه‌مه شه‌شه‌مین جاره که دادگە مانگرتنی به‌شه جیاجیاکانی کرێکاران له بریتانیادا قه‌ده‌خه‌ده‌کات. له کاتێکدا که له هه‌ر هه‌موویاندا کرێکاران به ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و به‌شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتییانه ده‌نگیان بۆ مانگرتن داوه، که چی به یه‌ک یا دوو دادوه‌ر ئه‌م بڕیاره هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. لێره‌دا دیمۆکراسیش دوا چۆڕه دێت. به‌ڵام له کاتێکدا که ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنە گشتییه‌کان له بریتانیادا ناگاته له ٧٠% ، بۆ نموونه ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه په‌ڕله‌مانی بریتانی که ڕۆژی ٦ی ئایاری ٢٠١٠ بوو، هەژماری دەنگدەران و بەشداریگەران ته‌نیا به ڕێژه‌ی ٦٥% بوو ، که‌چی بەهیچ دادگە و دادوەرێك ناتوانرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، بە بیانووی ئەەی “خه‌ڵکی به پرۆسه‌ی دیمۆکراتییانه ده‌نگی داوه“. بەڵام لە دەنگدانەکانی کڕیکاراندا بۆ مانگرتنەکانیان، کە دێمۆکراترین و فرەترین هەژماریش بەشدارییان تێدا بکەن، بە ئاسانی داوەرێك یا چەند دادوەر بریاری بەر پێگرتنی دەردەکەن. ئیتر بەمجۆرەیە، کە ئه‌م مڵۆزمانه به ناوی ئێمه‌وه ده‌بنه بکوژ و ببڕ ته‌نانه‌ت له وڵاتانی وه‌کو عێراق و ئه‌فگانستانیشدا، خه‌ڵک له‌سەر کار ده‌رده‌که‌ن، ئیش که‌مده‌که‌نه‌وه ، باج زیادده‌که‌ن، خزمه‌تگوزارییه‌کان له خه‌ڵک ده‌بڕن، پاره‌ی قوتابخانه و زانکۆ و خه‌سته‌خانه و شاره‌وانییه‌کان و بیمه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه، سه‌ربه‌ستیه‌کانمان لێده‌ستێننه‌وه. ئه‌مه‌یه جوانی و ڕه‌وایه‌تی “دیمۆکراتیه‌ته‌که‌یان“
ئێستا کرێکارانی هێڵی ئاسمانی بڕیاریا ن داوه، که ڕۆژه‌ی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ ماوه‌ی١٥ ڕۆژ ده‌ست به مانگرتنەکەیان بکه‌ن، ئەوەش به ٣ جار، که هه‌ر له نێوانی جارێکیاندا واته ٥ ڕۆژدا، ٢٤ کاتژێر بچنه‌وه سه‌رکار. له‌و لاشه‌وه تا ئه‌م ساته‌ی که ئه‌م هه‌واڵه بڵاو ده‌کرێته‌وه سەندیکا و بەڕێوەبەرایەتی له وتووێژدان، خۆ ئەگه‌ر وتووێژه‌که‌یان بچێته پێشه‌وه، ئه‌وا مانگرتنه‌که ڕاده‌گیرێت.
بۆچی دادگە بڕیاری یاساییکردنی مانگرتنه‌که‌ی دا؟
ئه‌وی ڕاستی بێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌وترێت، لەم جۆرە بۆچوونانە: ”دادگە و دادوه‌ره‌کان ئاوەزیان پێداهاته‌وه” ، ”ئه‌مه وڵاتێکی دیمۆکراتییه و کرێکاران مافی مانگرتنیان هه‌یه”، “دادگە هه‌ڵه بوو، چونکه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی کرێکاره‌کان بێ فرتوفێڵ بوو“…….هتد
به‌ڵام له ڕاستیدا بڕیاری یاساییکردنی مانگرتنه‌که له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر هێڵانه‌وه‌ی پێستی نیقابه و نه‌ڕوشانی ڕێز و شکۆی سیسته‌مه‌که و دوای ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌گه‌ر کرێکاران له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام که له کاتێکدا پشتگیری ته‌واوی سەندیکای ناوەندییان نییه و پرۆسه‌ی چالاکییه‌که‌شیان دووره له‌وه‌ی که کارایی هه‌بێت، وه‌کو چۆن کاری ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) له بوارێکی ته‌سکتر و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی که‌متره‌وه، کارایی خۆی داده‌نێت به زوویش ته‌شه‌نه ده‌کات.
سەندیکا وه‌کو ده‌زگەیه‌کی خزمه‌تکه‌ری سیسته‌مه‌که، کۆنترۆڵی ته‌واوی کرێکاران ده‌کا و له‌و په‌ڕی چالاکییه‌که‌یدا کە هه‌ڵگری رامیاری ”نه‌شیش بسووتێت و نه که‌باب”ە، بۆ سیستەمەکە مانه‌وه‌ی زۆر باشتره و خزمه‌تی باشتری ده‌کات،هەر لەبەر ئەوە نا‌وێرن تەواو پەڕوپاڵی لێ بکەنه‌وه و دەەلاتی لێبسێننەوە و ڕێوشوێن و شکۆی لای کرێکاران نه‌مێنێت.
دوای ئه‌مه‌ش کرێکاران سه‌ر ئه‌نجام باوه‌ڕیان به سەندیکایە و ڕۆڵی سەندیکا له وتووێژ له‌تەك بەڕێوەبەرایەتیدا نامێنێت و خاوه‌نکار وه‌کو جارانی پێشتر ده‌یان دات به دادگە و دادگەش مانگرتنه‌کانیان یاساخ ده‌کات. سه‌رئه‌نجام کرێکاران دەستەمۆکراویان له‌لایه‌ن سەندیکاوه ده‌پچڕێت و ڕێگه‌ی کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌گرنه به‌ر و به داگیرکردنی شوێنی کار و ئیش، به ده‌ستگیرکرنی به‌ڕێوه‌به‌ر و خاونکارەکان، هه‌ڕه‌شه‌کردن به تێکدان و تێشکانی کۆمیته‌ر و که‌ره‌سه‌کانی سه‌رکار و سیسته‌می کارکردنه‌که، به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شوێنی کاره بۆ به‌رژه‌وندی خۆیان و سه‌رجه‌می کۆمیونیتییه‌که، گه‌لێکی تر دەشکێتەوە. به‌مه‌ی که ده‌یکه‌ن، نه‌ک هه‌ر له ڕووی خاوه‌نکار و سەندیکاکه‌ی خۆیان و داگەشدا هه‌ڵده‌گه‌ڕینه‌وه و تەنانەت سه‌رجه‌می یاسای ئه‌نتی سەندیکا، که له‌سه‌ر ده‌ستی کۆنه سه‌رۆکشالیارانی بریتانی (مارگرێت تاچه‌ر) دا، له هه‌شتاکاندا هاته کایه‌وه، به به‌کرده‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ئا له‌به‌ر ئه‌مه بوو، که دادگە ئه‌م بڕیاره‌ی دوایی دا و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر ڕۆژی یه‌کەم واته سێشه‌ممه بڕیاری نه‌دا و چاوەڕوانی کرد و گوێی هه‌ڵخست، تاکو بزانێت باشترین بڕیار له خزمه‌تی سیسته‌مەکەی ئێستادا چییه…
لوبنان: مانگرتنی گشتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه
لوبنان: مانگرتنی گشتی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌وه

یه‌کێتی گشتی کرێکارانی لوبنان ئه‌مڕۆ له وه‌ستانی جوله له سه‌راپای ناوچه‌کانی لوبناندا سه‌رکه‌وتوو بوو، هه‌ستا به به‌ڕێخستنی مانگرتنێکی گشتی وه‌ك ئاگادارکردنه‌وه‌ی میرایه‌تی یه‌کێتی نێستمانی، که سه‌عد ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆکایه‌ی ده‌کات، یه‌که‌م به‌رهه‌ڵستییه که بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی باری گوزه‌ران له وڵات‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. یه‌کێتی گشتی کرێکاران هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی گشتی کراوه‌ی له مانگی جونی داهاتوودا کرد، ئه‌گه‌ر میری داواکارییه‌کانی توێژه گه‌وره‌کانی چینی کرێکاری پشتگوێ بخات.
مانگرتنه‌که که‌ره‌سته‌ی سووته‌مه‌نی کرده دروشمی بزووتنه‌وه‌که‌ی پاش نرخی گاڵۆنێك به‌نزین (20 لیتری) بۆ نزیکه‌ی 23 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی به‌رزبووه‌وه. یه‌کێتی هاتوچۆی گشتی ئامێره‌کان و باسه‌کان و ئۆتۆمه‌بێله‌کانی کرێ و ئوتوبوسه‌کانی وه‌ك ئامرازێك بۆ داخستنی گشت ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کان له گشت پارێزگه‌کاندا به‌کار برد، به‌و جۆره فه‌رمانبه‌ران نه‌یانتوانی بگه‌نه شوێنی کاره‌کانیان.
که‌رتی په‌روه‌ردوفێربوونی فه‌رمی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دانشگه‌یی به مانگرتنه‌که‌وه په‌یوه‌ست بوو، ده‌رگه‌ی فێرگه‌کان داخرا و زیاتر له ملیۆنێك فێریار له ماڵه‌وه مانه‌وه. که‌رته کرێکاری و پیشه‌یی و دامه‌زراوه گشتییه‌کان و له‌نگه‌رگه‌کان به شێوه‌یه‌کی سیمبولی به‌شدارییان تێدا کرد. کار بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژێر ڕاوه‌ستا، که هاوپشتی بزووتنی یه‌کێتی گشتی کرێکاران و سه‌ندیکاکانی گواستنه‌وه‌ی وشکانی و مامۆستایانی خانه‌نینی په‌روه‌رده‌وإیربوونی فه‌رمی له خۆگرتبوو.
نارازییان له گشت توێژه‌کان، بزاڤێکی ناڕه‌زایه‌تی سه‌ره‌کییان له‌سه‌ر کێڵگه‌ی کورنیش، که به شاده‌ماری سه‌ره‌کی گواستنه‌وه له‌نێوان گه‌ڕه‌که‌کانی به‌یروتی پایته‌خت به‌ڕێخست، بووه هۆی داخستنی گشت ڕێگه‌وبانه‌کان که به‌ره‌و کورنیش دێن. هه‌روه‌ها ڕێپێوانیکی کرێکاری گه‌وره له کێڵگه‌که‌وه به‌ره‌و شه‌قامی مارالیاس به‌ڕێکه‌وت و به‌ره‌و ناوچه پیشه‌سازییه‌کان و کۆشکه میرییه‌کان ده‌چوو، ئه‌گه‌ر خۆتێقورتانی سه‌رکرده ڕامیارییه بالاکان نه‌بووایه، که به‌لینی پێڕاگه‌ییشتنی داواکارییه‌کانیان دا. که بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی گشتی کرێکاران غه‌سان غه‌صن داوای ڕاگرتنی ڕێپێوانه‌که بکات و وتارێك بدات و به‌ڵێنی مانگرتنی گشتی گه‌وره‌تر له 17ی جونی داهاتوودا بدات.
غه‌صن له وتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند که یه‌کێتی کرێکاران نه‌خشه‌ی بۆ بزاڤی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی شۆڤێران ڏاڕشتووه. هه‌روه‌ها وتی «ئه‌مڕۆ به‌شێك بوو له نه‌خشه‌که، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان کرد که ڕێکه‌وتی 17ی جونی ڕۆژی بزووتنی گشتییه». داوای له ده‌وڵه‌ت کرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به داخوازییه‌کانی شۆڤێران، به‌نیشاندانی ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت ده‌زانیت ئۆتۆمه‌بێله سه‌رپێچیگه‌ر و ژماره درۆینه‌کان له کوێ ده‌سوڕێنه‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره که سنوورێك بۆ ئه‌وه دابنێت، به پێداگرییه‌وه وتی تا به‌دیهێنانی داواکارییه‌کان له‌سه‌ر بزاڤه‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌روه‌ها غصن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، که خۆپیشاندانه‌که به هۆی داخستنی ڕێگه‌کانی به‌ره‌و ریاض الصلح و ناوچه‌ی کۆشکه‌کانی میری له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاساییشه‌وه، ڕاوه‌ستێنرا.
سەرچاوەی هەواڵ: http://www.hadath.net/ArticleDetail.aspx?id=9009
یۆنان: ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی 24 کاتژێری
یۆنان: ڕاگه‌یاندنی مانگرتنی 24 کاتژێری

پاش شه‌پۆلێك له خۆپیشاندان و مانگرتن دژ به ڕێکه‌وتنه‌کانی ده‌وڵه‌تی یۆنان و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ملدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به مه‌رجه‌کانی ئه‌و دوو لایه‌نه له قه‌یرانه‌که‌دا، که به سه‌ندنه‌وه‌ی زۆرێك له ده‌ستکه‌وته کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی چین و توێژه که‌مده‌رامه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگه و هاوکات ده‌ستبلاوکردنی سه‌رمایه‌داران له چه‌وساندنه‌وه و به‌هره‌کێشی له راده‌به‌ده‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێسانی ئه‌و وڵاته به پێوه‌ره‌کانی بازارد ئازاد و سندووقی دراوی نێوده‌وه‌تی، که سه‌ره‌نجام ڕۆچوونی ئه‌و وڵاته‌یه به لیته‌ی قه‌رز و ملکه‌ی بۆ هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌وڵه‌مه‌ندان و هه‌ژارکردنی هه‌ژاران کۆتایی دێت.

ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌کێتییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی یۆنان‌دا ده‌ست به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی 24 کاتژێر و هه‌ڵخڕانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی دریژماوه له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌که‌وه تا هه‌نووکه، بێوێنه بووه.

ڕۆمانیا: ناڕەزایەتییەکان دژی دانانی پرۆگرامی لێگرتنەوە (تقشف) لە چوونەسەرەوەدان، بڕیاری مانگرتنی گشتی دراوە
ئامادەکردنی: جانگۆ، ١٩ی مای٢٠١٠

ئەمڕۆ له چەند به‌شیکی پایتەختی ڕۆمانیا،بوخارست 50.000 خۆپیشانده‌ر به‌رامبه‌ر جێبه‌جێکردنی پرۆگرامی دڕندانه‌ی لێگرتنه‌وه که هه‌نووکه میرایه‌تی ڕۆمانی ده‌ستی به جێبه‌جێکردنی کردووه، خۆپیشاندانیان. هاوکاتی ئه‌وه، یه‌کێتییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنی گشییان کرد له ڕێکه‌وتی 31ی ئایاری 2010دا.
خۆپیشاندانه‌که یه‌کێکه له چالاکییه هه‌ره گه‌وره‌کان له پاش ڕوخانی میرایه‌تی چاوشیسکۆ له ساڵی 1989دا، هه‌روه‌ها دوابه‌دوای چه‌ندین خۆپیشاندانی دژی پرۆگرامی تایبه‌تیکردنی که‌رته گشتییه‌کان له پایته‌ختی ئه‌و ولاته‌دا دیت. له ئه‌نجامی خۆپیساندانه‌که هاتوچۆ وه‌ستا بوو، لێپرسراوێکی بالای میریی به‌ئاو ته‌ڕکرا و به به‌رد په‌لاماری شالیارگه‌ی فه‌رمی ئابووریی درا و Marcel Hoara له ناچاریدا به‌هامرایی پۆلیس له شوێنه‌که دوورخرایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌رچوونی له دێباته‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ، بۆته‌ی بۆ دانرابووه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌ڕ پێشینه و هۆکاری خۆپیشاندان و بڕیاری مانگرتنی گشتی، تکایه کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
تایلاند: شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كراسسووران و ده‌وڵه‌ت

یه‌کێك له بینه‌ران به کامێراکانی راگه‌یاند که دوو سیسته‌ر (په‌ره‌ستار) له‌کاتی هه‌وڵدان بۆ فریاگوزاری برینداربووانی ناو ناوه‌نده‌که له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌کانی میرییه‌وه ته‌قه‌یان لێ‌کرا و کوژران. هاوکات له هه‌موو لایه‌کی وڵات و له هه‌موو گه‌ره‌که‌کانی پایته‌ختدا شه‌ڕ و پێکدادان په‌ره‌ی سه‌ند و چه‌ندین ناوه‌ندی گرنگی ئابووری وه‌ك بانک و بازرگانی ئاگریان تێبه‌ردرا.

دوو که‌س له پێشه‌نگانی کراسسوران خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا و رایانگه‌یاند نایانه‌وێت چیتر له‌وه زیاتر خوێن بڕژیت، کوژرا و بریندارێکی زۆر له کراسسوران له‌ناو وێرانه‌ی ناوه‌نده چۆڵکراوه‌که‌دا که‌وتوون. سه‌ربازان به‌بێ ده‌ستپاراستن ته‌قه له خۆپیسانده‌ران ده‌که‌ن. به‌لام لایه‌نگران خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و دوو که‌سه‌یان پێ‌ناخۆش بوو و نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌ردوامی و خۆراگری بوون. سه‌ندندایه.

ئه‌مڕۆ 20ی ئایاری 2010 ته‌واوی شه‌قام و کۆڵانه‌کانی پایته‌خت له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه گیراون، به‌ڵام له‌وه ناچێت ئه‌مه بتوانێت به‌ر به توڕه‌یی خه‌ڵك بگرێت و له شوێنه‌کانی تر له کڵپه‌سه‌ندایه و نارازییان پێ له‌سه‌ر داخوازی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکشالیاران و میرایه‌تییه‌که‌ی داده‌گرن.
ئامادەکاری بۆ مانگرتنی گشتی لە هیندوستان بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخەکان
ئامادکردنی: سیڤن ١٧ی ئایار ٢٠١٠
یەکێتییە سەرەکییەکانی هیندوستان بانگەوازیان بۆ مانگرتنی گشتی سەرتاسەری لە سێپمتەمبەردا کرد و خوازیاری کۆمەڵێك داواکاری بوون، لەوانە چارەسەری بەرزبوونەوەی باری گوزەران و چاککردنی تۆڕی بیمە کۆمەڵایەتییەکان.
“هیندو” رایگەیاند کە گشت یەکێتییە سەرتاسەرییەکان بانگەوازی مانگرتنی سەرتاسەرییان داوە دژی ڕامیارییە ناوەندییەکانی لەمەڕ بەربوونەوەی نرخەکان و پرسی تری کرێکاران لەوانە پێشێلکارییەکانی یاسای کار ، Gurudas Dasgupta سکرتێری گشتی کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکانی هیندوستان (AITUC ) ئەم چوارشەممەیە دانی بەوەدا نا.
„ ١٥ی جولای ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سەرتاسەر گشت یەکێتییە پیشەییە ناوەندییەکاندا بڕیار لەسەر کاتی دەستپێکردنی مانگرتنەکە دەدرێت، بەڵام ڕێکەوتی لەپێشچاوگیراوی مانگرتنەکە هەفتەی یەکەمی مانگی سێپتەمبەر دەبێت، بەرێز Dasgupta لە کۆنفرانسێکی ڕژنامەوانیدا ڕایگەیاند.
ئەمە یەکەمین جارە کە گشت یەکێتییە پیشەییەکان، لەوانە کۆنگرەی سەرتاسەری یەکێتییە کرێکارییەکانی هیندوستان (INTUC) و بهاراتیا مازدور سانغ (BMS)، پێکرا لەسەر راگەیاندنی مانگرتنی گشتی پێكهاتوون، بەپێی قسەکانی بەڕێز Dasgupta.
بڕیار لەسەر بانگوازی مانگرتنی گشتی لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەر ٨ یەکێتییە پیشەییە ناوەندییەکان بوو، کە INTUC سەرۆکایەتی دەکات، Dr. G. Sanjeeva Reddy ئەمەی بۆ زیادکرد.
هەروەها وتی: نیگەرانی لەمەر پرسگەللی وەك چوونەسەری نرخەکان، پێشێلی یاسای کار، بەفیڕۆدانی سەرمایەگوزاری لە بەشی گشتی (PSUs) و داواکردنی سندووقی نیشتمانی بۆ بیمە کۆمەڵایەتییەکان لە بەشی ناڕیکخراوی کۆمەڵگەدا، جێی قسەوباس بوون.
پرسی ئەوەی کە ئایا بالی یەکێتییە کرێکارییەکان INTUC لە مانگرتنەکەدا بەشدار دەبێت، کە خواستگەلەکانی چەند جار لەلایەن پارتی چەپەکانەوە پێشنیار کراون، بەڕێز Dasgupta ڕۆشنی کردەوە کە پرسی جۆراوجۆر لەوانە پێشێلی یاسای کار، لەدەستدانی کار و پێویستی بەردەوامی سەرمایەگوزاری لە بەشی ناریکخراودا داخوازی ئەندامانی یەکێتییە پیشەییەکان پێدەهێنن.
بەڕیز Dasgupta وتی، یەکێتییە پیشەییەکان ناچار بە هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە بوون، پاش بێوەڵام مانەوەی چەند هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی نیگەرانییان بە سەرۆکشالیارانی هیندوستان مانمۆهان سینغ و شالیاری دارایی پراناب موخەرجی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/general-strike-india-planned-over-price-rises-17052010
تایلاند: شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كراسسووران و ده‌وڵه‌ت له نزیکبوونه‌وه‌دایه
ناکۆکی نێوان ده‌وڵه‌تی تایلان دو کراسسوران گه‌یشتۆته چرکه ساتتێکی ترسناک و خوێناوی. شایانی باسه، له ڕۆژه‌ی پێنجه‌شه‌مه ،13.05.2010ه‌وه زیاتر له 51 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار بوون. کراسسوران لهBangkok پایته‌ختی تایلاند له ناوجه‌رگه‌ی شاردا له بازاڕی سه‌ره‌کیدا، که خه‌ڵکانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بازاڕی لێده‌که‌ن، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌دا گرتووه و کردوویانه به که‌مپێک بۆ خۆیان، که ژماره‌یان زیاتر له 5 هه‌زار که‌سه.
ئه‌وان ئاماده‌ن وتووێژ له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام به دوو مه‌رج : یه‌که‌میان، هێزی سه‌ربازی حکومه‌ت له ناو شار بکشێته‌وه. دووهه‌م، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکه‌وه‌ێته نێوانیانه‌وه، ئه‌گینا ده‌بێت سه‌رۆکشالیار ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
دوێنی شه‌و حکومه‌تی تایلاند ماوه‌ی تاکو کاتژێر 3 ی ئه‌مڕۆ 17.05.2010 به کاتی Bangkok به کراسسوران داوه، که بڵاوه‌ی لێبکه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، ئه‌گینا هێڕشیان ده‌کرێته سه‌ریان و ده‌یانگرن. ئه‌گه‌رچی به‌سه‌ر کاتی دیاریکراودا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام جارێ تائێستا هێڕش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی پێنه‌کردووه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کراسسوران ده‌ڵێن ئێمه له‌بری چۆڵکردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، مردن هه‌ڵده‌بژێرین.
تایلاند: شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كراسسووران و ده‌وڵه‌ت له نزیکبوونه‌وه‌دایه
ناکۆکی نێوان ده‌وڵه‌تی تایلان دو کراسسوران گه‌یشتۆته چرکه ساتتێکی ترسناک و خوێناوی. شایانی باسه، له ڕۆژه‌ی پێنجه‌شه‌مه ،13.05.2010ه‌وه زیاتر له 51 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار بوون. کراسسوران لهBangkok پایته‌ختی تایلاند له ناوجه‌رگه‌ی شاردا له بازاڕی سه‌ره‌کیدا، که خه‌ڵکانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بازاڕی لێده‌که‌ن، له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌دا گرتووه و کردوویانه به که‌مپێک بۆ خۆیان، که ژماره‌یان زیاتر له 5 هه‌زار که‌سه.
ئه‌وان ئاماده‌ن وتووێژ له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام به دوو مه‌رج : یه‌که‌میان، هێزی سه‌ربازی حکومه‌ت له ناو شار بکشێته‌وه. دووهه‌م، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکه‌وه‌ێته نێوانیانه‌وه، ئه‌گینا ده‌بێت سه‌رۆکشالیار ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
دوێنی شه‌و حکومه‌تی تایلاند ماوه‌ی تاکو کاتژێر 3 ی ئه‌مڕۆ 17.05.2010 به کاتی Bangkok به کراسسوران داوه، که بڵاوه‌ی لێبکه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، ئه‌گینا هێڕشیان ده‌کرێته سه‌ریان و ده‌یانگرن. ئه‌گه‌رچی به‌سه‌ر کاتی دیاریکراودا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام جارێ تائێستا هێڕش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی پێنه‌کردووه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا کراسسوران ده‌ڵێن ئێمه له‌بری چۆڵکردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، مردن هه‌ڵده‌بژێرین.