ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەکانی پیشانگەی سالۆنیکی، سینگناڵی دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی خەباتن لە یۆنان
ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەکانی پیشانگەی سالۆنیکی، سینگناڵی دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی خەباتن لە یۆنان
ڕێپێوانە ناڕەزایەتییە سونەتییەکانی هامڕا لەتەك قسەکردنی سەرۆکشالیاران لە پیشانگەی سالۆنیکی، وەرزێکی نوێی خەبات لە یۆنان دەکەنەوە، ئەوەی کە هەموو کەسێك چاوەڕێ دەکات هەراسانگەر و سنووربەزێن بن…
درێژەی هەواڵ: http://libcom.org/news/salonica-expo-protest-marches-signal-start-new-struggle-season-greece-11092010
هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌گه‌ر خوازیاری شکاندنی ته‌لیسمی سانسووری سه‌ندیکا زه‌رده‌کان، پارت و میرییه‌کانی، ئه‌گه‌ر خوازیاری به‌ڕێخستنی بزاڤێکی سه‌ربه‌خۆی ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دونیایه‌کی بێسته‌می، ئه‌گه‌ر خوازیاری هه‌ڵخرانی بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان و یه‌کگرتنی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه ژێرده‌سته‌کانی له ریکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکاندا، ئه‌گه‌ر خوازیاری هه‌لگێرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نادادپه‌روه‌ری چینایه‌تی و جێگرتنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناچینایه‌تی دادپه‌روه‌ری؛ ده‌ی قۆڵی هاوکاری و هاریکاری له هه‌ر بواریکدا بۆت ده‌لوێت و به دروستی ده‌زانی لێهه‌ڵماڵه و ئه‌م یانه سه‌ره‌تاییه‌ی کۆبوونه‌وه و یه‌کگرتنی ده‌نگه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه، بکه به ماڵی خۆت و به هه‌واڵ و وتار و ڕه‌خنه و سه‌رنج و پێشنیاره‌کانت بیڕازێنه‌ره‌وه.سه‌کۆی ئازادیخوازان (ئه‌نارکیستان)ی کوردستان، هه‌وڵێکه بۆ لێدان و له‌ناوبردنی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاته قوچکه‌یی (هه‌ره‌می)ییه‌کان و ده‌سه‌لاتخوازیی ڕێکخراوه رامیارییه‌کان، هه‌وڵێکه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ڕیفۆرمخوازی بۆرژوازی له‌ناو چین و توێژه ژءرده‌سته‌کاندا، هه‌وڵیکه بۆ بوارڕه‌خساندن و هێنانه گفتوگۆی ئاراسته جیاوازه سۆشیالسیتتیه‌کانی ناو بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کۆبوونه‌وه‌یان له‌پای داخوازی و ئامانجه شۆڕشگێڕییه‌کان و وه‌لانای سکتاریزمی پارتایه‌تی و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ له پاشکۆی پارت و میری و هێزه ده‌ره‌کییه‌کانسه‌کۆی ئازادیخوازان (ئه‌نارکیستان)ی کوردستانKAF [email protected]
مانگرتنی جەماوەری لە فەرەنسە دژی بردنەوەسەرەوەی تەمەنی خانەنشینی
ڕۆژی ٠٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٠ لە وەڵام بە پێشنیاری میری بۆ برنەوەسەرەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٠ ساڵییەوە بۆ ٦٢ ساڵی،کرێکارانی فەرەنسە مانگرتنی فراوانیان بەڕێخستن، کە بوونە هۆی بارگرژی لە ئابووری فەرەنسەدا.

سەندیکاکانی فەرەنسە ڕایانگەیاند کە هەژماری بەشداربووان لە ناڕەزایەتییە سەرشەقامەییەکانی نێو مانگرتنە سەرتاسەرییەکەدا نزیکەی سێ ملیۆن کەس، وەك ناڕەزایەتی بە ڕامیارییە ئابوورییەکانی فەرەنسە، بەشدار بوون.
بەڵام پۆلیس هەژماری بەشداربووانی بە یەك ملیۆن و دووسەد هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەرییەکانی ولاتدا خەمڵاند.
فێرگەکان داخران و ئامرازەکانی هاتوچۆ و گواستنەوە ڕاگیران، هاوکات کۆمەلێك خۆپیشاندان لە نزیکەی دوو سەد شارەوانیدا بەڕێخران.
سەندیکاکان داوای پشتیوانی زیاتر بۆ کرێکاران لە باری داکشاندا دەکەن. ڕێژەی بێ‌کاری چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە دوو ملیۆن بەربێتەوە.
ئەندامانی سەندیکا لە پشت لافیتەیەکەوە، کە لە سەری نووسرابوو “ دژی قەیران یەکگرن، پشتیوانی لە کرێکاران و توانای کڕین و خزمەتگوزاری گشتی”، بە ڕێپێوان بەرەو de la Nation بەڕێکەوتن.
„بە قوڵی هەست بە ستەمی کۆمەڵایەتی دەکەن”، جان کلود، سەرۆکی سەندیکایەکی گەورەی بەهێزی کرێکاران، وتی “هەروەها ئەوەی، کە پێموایە ، ئەوە شتێكە کە نە میری و نە خاوەنکاران ناتوانن دەرکی بکەن”
….
هەروەها لە Marseille, Lyon, Grenoble و زۆر شار و شارۆچکەی تر بەڕێخران.
درێژەی هەواڵ:http://libcom.org/news/mass-strikes-france-over-proposed-increase-retirement-age-07092010
کرێکاران له به‌نگلادش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا
کرێکاران له به‌نگلادش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێنا
پاش مانگرتن و خۆپیشاندانێکی دوروده‌رێژ و به‌یه‌کدادانێکی توندوتیژ لەتەك پۆلیسی ئه‌و وڵاتە. کرێکارانی زۆربه‌ی کارگه‌کانی ئامادەکردنی قوماش و پؤشاك . ده‌وڵه‌ت له ژێر فشاری ئه‌مه‌دا ماوه‌یه‌کی زۆره که‌وتۆته وتووێژ له‌تەك خاوه‌ن کارگه و کارخانه‌کاندا سه‌رئه‌نجام له‌م هه‌فته‌یه‌دا، مووچه‌ی مانگانه‌یان به ڕێژه‌ی 80% بچێته سه‌ره‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌کاته 29 پاوه‌ندی بریتانی، که کرێکارەکان بەخۆیان داوای 46 پاوه‌ندیان ده‌کرد.
لەتەك ئه‌و سه‌رکه‌وتنە و به‌ده‌ستهێنانی به‌شێکی داخوازیه‌که‌یان، هێشتا کرێکاران به‌مه ڕازی نین ڕژاونه‌ته‌وه سه‌ر شەقامەکان و داوای زیاتر ده‌کەن.
شایانی باسه که بڵێێن، لە بەنگلادیش 4 هه‌زار کارگه و کارخانه هه‌ن، که قوماش و پۆشاك بۆ سوپه‌رمارکێته گه‌وره‌کانی ئه‌وه‌روپا و ئه‌مه‌ریکا به‌رهه‌م ده‌هێنن. 2 –3 ملیۆن کرێکار که زۆربه‌یان ژنانن، له‌م کارگانه‌دا کار ده‌کەن و سالانه به‌بڕی 12 ملیارد دۆلار جلوبه ر‌گ و پۆشاک ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، که ئه‌مه‌ش 80 %ی داهاتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادش پێكدەهێنێت.
————
سەرچاوە: لە گاردیانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی 23.07.2010 وه‌رگیراوه.
سیمبولەکانی ئەنارکیزم لە خەباتی جەماوەریی چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکاندا
سیمبوله‌کانی ئه‌نارکیزم، سیمبولی ئاماده‌یی ئه‌نارکیزمن له مه‌یدانه جیاجیاکانی خه‌باتی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری چین و توێژه بنده‌سته‌کاندا، که به شێوازی تایبه‌تی خۆی له ڕێکخستندا (ڕیکخستن له خواره‌وه‌ڕا) و چالاکی و خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی-ڕاسته‌خۆ، واته وه‌لانانی ڕۆلی ده‌سته‌مۆگه‌رانه‌ی پارته رامیارییه‌کان و ده‌سه‌ڵات و ڕۆلی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی که‌سانیک به‌نێوی ڕابه‌ر و پێشڕه‌و و مامۆستا و زانا و. ڕۆڵی شوانە و مێگەلیی.

ئه‌نارکیزم له‌بری ئه‌وانه و بیروکراسی ڕێکخراوه قوچکه‌یی (هیرارشی)یه‌کان کار له‌سه‌ر زیندووکردنه‌وه و هاندانی بڕوابه‌خۆبوون و سه‌ربه‌خۆ-بوون خۆکارابوونی تاکه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌کات و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لەسەر بنەمای هەرەوەزی و هاریکاری ئازادانە پێکدەهێنیت.
ئه‌نارکیزم ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره سه‌روه‌ری و چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشییه‌کی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه و هەر جۆرە تێکدان و وێرانکردنێکی سروشت و ژینگەیە، ئەنارکیزم هەوڵە بۆ گێڕانەی مرۆڤایەتی مرۆڤ و ئاوەدانکردنەوەی ژینگە و پاراستنی مافی ئاژڵ و گەڕانەوەی کۆمەڵگە بۆ سەر بنەکانی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، هاتنەدی ئەم خەونە دێرینەیەش تەنیا بە لەناوبردنی ئەو هۆکار و پێناوانە مەیسەر دەبێت، کە مرۆڤیان نامۆ و ناکارا و نادەربەست یا دڕندە کردووە و بووەتە دوژمنی هاوجۆرەکانی خۆی و لەناوبەر و وێرانگەری ژینگەی دەوروبەری و ستەمکار لە بوونەوەرەکانی تر؛ لە ڕوانگەی ئاراستە ئەنارکییەکانەوە ئەو هۆکارانەش بە بوون و سەقامگیری کاری کرێگرتە و خاوەنداریتی تایبەت و مشەخۆرانە و سەروەری چینایەتییەوە بەستراون و تا ئەمانە لە ئارادا بن، ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی خەونێکی وەدینەهاتووی مرۆڤایەتی دەمێننەوە.
لە ڕوانگەی ئەنارکیزمەوە، نەهێشتنی چەوسانەوە و هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن، خەباتی ڕۆژانەی هەمەلایەنەی چین و توێژە بندەستەکانی کۆمەڵگەی پێویستە و مەیدانی ئەو خەباتەش، شوێنی کار و ژیان، نێوەندی کۆڕ و کۆمەڵە کۆمەڵایەتییەکانە. لەوێوە کە چینە سەروەرکان چەوسانەوە و نامۆیی و گیرۆدەیی و دەستەپاچەیی و نادەربەستبووبنی تاکەکانیان کۆمەڵایەتی کردووەتەوە و پێشینەیەکی هەزاران ساڵەی هەیە، هاوکاتیش خەبات و بەرهەڵستی چەوسێنەران ئەو تەمەن و ئەزموونانەی هەیە و ڕیگەی چارەسەر و ئامرازە شۆڕشگێڕەکانی ئەو خەباتە لە سروشتی چینایەتییانەی ئەو خەباتەوە سەرچاوە دەگرن و ئەزموونەکانی شۆڕش لە شۆرسی کۆیلەکانەوە تا شۆڕشەکانی سەردەمی ئێمە نیشانیان داوە، کە هەر کۆپیکردنەوەیەکی ئامرازەکانی سەروەری (لەوانە پارت و میری و دەوڵەت و ڕابەرایەتی و پلەوپایە) بە دژەشۆڕش و هاوئەرکی چەوسێنەران تەواو دەبێت. لە ڕوانگەی ئەنارکییەکانەوە، لەناوبردنی چەوسانەوە و هەڵاواردن و بەهرەکێشی تەنیا لە شۆڕشی کۆمەڵایەتیدا بەدیدێت و چەوسانەوەی جێکەوتەی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی، پێگەی کۆمەلایەتی هەیە و لەبەر ئەوەش، تەنیا بە خەباتی کۆمەڵایەتی و لێدان لە پایە ئابوورییەکانی چەوسانەوە و جێگرتنەوەی پەیوەندییە کۆمەلایەتی و ڕامیارییە سەروخوارەکان (هیرارشییەکان) و پەیوەندییەکانی بەرهەمێنانی مشەخۆرانە بە پەیوەندی بەرابەرانە لەسەر بنەمای ئامادەیی ئازادانەی تاکەکان بۆ هاریکاری و خەبات دژی چەوسانەوە و بەهرەکێشی، ئەگەر و لە توانادابوونی دەستبردن و کەتواریکردنەوەی شێوازگەلێکی لەو جۆرە هەر ئەمڕۆ و لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەیە و لە زۆر شوێنی ئەم سەرزەمینەدا لە ئارادایە و ئەڵتەرناتیڤی خۆیان بۆ سیستەمی چینایەتی کردەیی دەکەنەوە.
بەکورتی ئەنارکیستەکان رابەر و پێشڕەوی کەس نین، بەڵکو هاوخەبات و هاریکاری هاوچین و هاودەردەردەکانی خۆیانن لە هەر جێییەك بن و هەر ڕەنگێکیان هەبێت و بە هەر زمانێك بدوێن. ئەنارکیزم هزرێکی جیهانییە و ئامانجی جیهانێکی ئازاد و بێ‌چین و چەوسانەوەیە و هەرجۆرە پەیوەندییەکی سەروخوار، فەرماندەری و فەرمانبەری، سەرکردەیی و بنکردەیی، خوایی و بەندە،یی پێشڕەوی و پاشڕەوی، چ لە خێزان و کۆڕوکۆمەەکاندا، چ لە ئاستی کۆمەڵگە و ڕێکخراوە جەماوەییەکاندا ڕەتدەکاتەوە و لەبری ئەوە هاریکاری و خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆشەویستی و تەبایی خواستەکانی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە و مافی ژیان و ڕێزداری بۆ ئاژەڵەکان پێشنیار دەکات.
هاوڕێیان، خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌گه‌ر خوازیاری شکاندنی ته‌لیسمی سانسووری سه‌ندیکا زه‌رده‌کان، پارت و میرییه‌کانی، ئه‌گه‌ر خوازیاری به‌ڕێخستنی بزاڤێکی سه‌ربه‌خۆی ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دونیایه‌کی بێسته‌می، ئه‌گه‌ر خوازیاری هه‌ڵخرانی بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان و یه‌کگرتنی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه ژێرده‌سته‌کانی له ریکخراوه جه‌ماوه‌رییه سه‌ربه‌خۆکاندا، ئه‌گه‌ر خوازیاری هه‌لگێرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نادادپه‌روه‌ری چینایه‌تی و جێگرتنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناچینایه‌تی دادپه‌روه‌ری؛ ده‌ی قۆڵی هاوکاری و هاریکاری له هه‌ر بواریکدا بۆت ده‌لوێت و به دروستی ده‌زانی لێهه‌ڵماڵه و ئه‌م یانه سه‌ره‌تاییه‌ی کۆبوونه‌وه و یه‌کگرتنی ده‌نگه ئازاده‌کانی کۆمه‌ڵگه، بکه به ماڵی خۆت و به هه‌واڵ و وتار و ڕه‌خنه و سه‌رنج و پێشنیاره‌کانت بیڕازێنه‌ره‌وه.سه‌کۆی ئازادیخوازان (ئه‌نارکیستان)ی کوردستان، هه‌وڵێکه بۆ لێدان و له‌ناوبردنی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاته قوچکه‌یی (هه‌ره‌می)ییه‌کان و ده‌سه‌لاتخوازیی ڕێکخراوه رامیارییه‌کان، هه‌وڵێکه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ڕیفۆرمخوازی بۆرژوازی له‌ناو چین و توێژه ژءرده‌سته‌کاندا، هه‌وڵیکه بۆ بوارڕه‌خساندن و هێنانه گفتوگۆی ئاراسته جیاوازه سۆشیالسیتتیه‌کانی ناو بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کۆبوونه‌وه‌یان له‌پای داخوازی و ئامانجه شۆڕشگێڕییه‌کان و وه‌لانای سکتاریزمی پارتایه‌تی و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌بات له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ڕاسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ له پاشکۆی پارت و میری و هێزه ده‌ره‌کییه‌کانسه‌کۆی ئازادیخوازان (ئه‌نارکیستان)ی کوردستان
ڕاپۆرتێکی تازه له‌باره‌ی سه‌رکوتی بزاڤی بێزه‌وییانی ئه‌فریکای باشوور

ڕاپۆرت له‌مه‌ڕ توندوتیژی ڕامیاریی له ئه‌فریکای باشوور له زیادبووندان. هه‌وڵی توندوتیژی به ئامانجی دیاریکراوه‌وه له ئارادابوون، به‌رگرتن به چالاکانی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له سالانی ڕابورددوود. وه‌ك سه‌ره‌نجامی توندوتیژی، چالاکانی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، کۆچبه‌ران و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به زۆریناچار به دوورخرانه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆیان کراون.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ی خواره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌رجه‌می سزا رامیارییه‌کان و سه‌لمێنه‌ری هێڕشن بۆ سه‌ر بزاڤی بێزه‌وییان له ناوچه‌ی دانیشتوانی نافه‌رمی (Twatwa) له شاره‌وانی (Ekurhuleni) له (Gauteng). سه‌ره‌نجامی ئه‌و هێڕشانه دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێیانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بووه، وه‌ك ئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێڕشانه، ناچار به به‌جێهێشتنی سه‌رپه‌ناکانیان کراون و له زۆر باردا ئه‌م ڕاپۆرته ده‌چێته سه‌ر ڕه‌وتی مێژوویی له پشت هێڕشه‌کانه‌وه و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیکارایی دانانی هێڕشه‌کانله‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه خۆجێییه په‌یوه‌ندیداره‌کان.

ئه‌م ڕاپۆرته پشت به‌و گفتوگۆیانه ده‌به‌ستێت، که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ئایاری 2010 ئه‌نجام دروام. ئه‌و گفتوگۆیانه له‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌و که‌سانه ده‌وه‌ستێت، که له (Twatwa)* خاوه‌نی زه‌وی نین و دانیشتوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه 15 که‌سیان لێکوژراوه، گفتوگۆ له‌ته‌ك تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان کراوه، هه‌روا گفتوگۆ له‌ته‌ك ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری (Protea South) ئه‌نجام دراوه. ته‌واوی زانیارییه‌کان، به‌رهه‌می دو چاوپێکه‌وتنی نه‌ناسراون له‌سه‌ر پشکنین و چاوه‌دێری سه‌ره‌نجامه‌کانی ئارای 2010.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.abahlali.org/node/7148
* مه‌به‌ست له خه‌ڵکانی بێ زه‌وی، که‌سانێكن، که له دار و ته‌خته و جه‌مه‌لۆن له که‌ناری شاره‌کاندا سه‌رپه‌نایه‌کیان بۆخۆیان دروستکردووه، ئه‌وه‌ی له ئێران به حه‌له‌بی ئاوا و له عیراقیش به خانووه بێتاپۆکان ناسراون، بزووتنه‌وه‌ی بێخانوو یا بێزه‌وییه‌کان، وه‌ك بزاڤی ئاواره‌کانی کوردستان که له 90کانی سه‌ده‌ی رابوردوودا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه که‌وتنه به‌رهێڕش و له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیاندا یه‌کێك له چالاکانی ئه‌و بزاڤه هۆنه‌رێکی شۆرشگێڕ بوو به‌نێوی (به‌کر عه‌لی) که له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری ئه‌وسای شاری سلێمانی زیندانی کرا و دواتریش له خۆپیشاندانی ئاواره‌کاندا ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا. ئه‌گه‌ر یارییه‌کانی جامی جیهانی بۆ سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بواری سه‌رمایه‌گوزاری بووبێت و بۆ ناسیونالیسته‌کان ئامرازێك بۆ جۆشدانی گیانی ڕه‌گه‌زستی یاریگه‌ران و لایه‌نگرانیان، ئه‌وا بۆ دانیشتوانی ناوچه‌ی یاریگه نێوده‌وڵه‌تیه‌که، وێرانکردن و راگواستن و تیرۆر بووه، شتێك که زومی کامێراکانی ماسمێدیا به ڕوویدا لێڵن.

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌یری ئه‌م کورته فیلمه بکه‌ن
کرێکارانی کانچی لە باشووری ئەفەریکا مانگرتنی کراوە ڕادەگەیێنن
کرێکارانی کانچی لە باشووری ئەفەریکا مانگرتنی کراوە ڕادەگەیێنن
٨ی جولای ٢٠١٠
کرێکارانی کانچی لە چوار شوێندا کە خاوەندارێتییان بۆ Shanduka دەگەڕێتەوە، خوازیاری زیادکردنی کرێ و هەلومەرجی کارن.
سەدان کەس لە کڕیکارانی کانەکان لە مانگرتنەکەدا بەشداری دەکەن، کە لە کانە خەڵوزەکانی Springlake ، Leeufontein ، ومنجم Graspan Townlands کاردەکەن، مانگرتنەکە لەلایەن یەکێتی نێشتمانی کرێکارانی کانەکانی باشووری ئەفەریکاوە بە کراوەیی راگەییةراوە.

کڕیکاران لە شوێنی جیاجیادا کرێ و هەلومەرجی جیاوازیان هەیە و ئەمەش بەپێی پێکهاتن و گونجانی جیا جیایە. کرێکاران لە هەندێك شوێن پاداشت و یارمەتی هەزێنەیی وەرناگرن و کە بەشیکن لە مەرجەکان لە شوێنەکانی تر، بۆ نموونە کرێکارانی کانێك لە Kwa-Zulu Natal هاتنە دەرەوە یا ژیان لەدەرەوەیان بۆ هەیە، بەڵام لە Mpumalanga ڕەتدەکراوەتەوە.
ئەم مانگرتنە بەدوای شەپۆلێك خەباتی کرێکارانی لە خوارووی ئەفەریکا دێت، لەوانە مانگرتنی کڕیکارانی ڕاگواستن و گەیاندن ، مانگرتنی کتوپری شۆڤێرانی باس، مانگرتنەکانی پۆست و گەیاندن، مانگرتنی کرێکارانی لەنگەرگە و مانگرتنی دیار و کارای چاودێران لە ماوەی یارییەکانی جامی جیهانی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news
ناره‌زایه‌تییه کرێکارییه‌کان له به‌نگلادیش

ڕۆژی چوارشه‌ممه ، 30.06.2010 پۆلیسی به‌نگلادش له‌ته‌ك کرێکارانی به‌رهه‌مهێنانی قوماش و پۆشاك، به به‌کاربردنی دار و لێدان و ته‌وژمی ئاو که‌وته به‌یه‌کادان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی کرێکاره‌کان ته‌نها داوای مافی یاسایی خۆیان ده‌کرد، که زیادکردنی مووچه‌ی مانگانه‌یان و دانی ئه‌و مووجانه‌ی که تا ئێستا پێیان نه‌دراون. له‌م به‌یه‌کادانه‌دا زیاتر له 30 کرێکار بریندار بوون و 10 پۆلیسیش ئازاریان تێگه‌یشتوه. هه‌روه‌ها له‌م شه‌ڕ و به‌یه‌کادانانه‌شدا چه‌نده‌ها منداڵیش به‌ر لێدان و تێهه‌ڵدان که‌وتن، که زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له خوار 14 ساڵییه‌وه‌یه و له‌وێ کارده‌که‌ن و هه‌ندێکیشیان ناوبژی گه‌ربوون تاکو پۆلیس له باوك و برا و که‌سوکاریان نه‌دات.
ئه‌م کێشه‌یه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه چووه قۆناخێکی تره‌وه، که پۆلیس دڕندایه‌تی خۆیان تێدا نیشاندا، کاتێك که کرێکاره‌کان ڕیزیان گرتبوو تاکو پۆلیس نه‌توانێت بیان شکێنێت، ئه‌مه‌ش پۆلیسی شێتگیرتر کردوو و که‌وتنه په‌لاماردانی کرێکاره‌کان، ئه‌وانیش بۆ پاراستنی له‌خۆیان که‌وتنه هێلکه و به‌رد گرتنه پۆلیس و سووتاندنی سه‌یاره‌ی پۆلیس.

شایانی باسه، که بڵێین ئه‌و کۆمپانیایانه له وێ زیاتر له 3 ملیۆن کرێکار ده‌چه‌وسێننه‌وه، که زۆربه‌یان ئافره‌تن و مووچه‌یان له مانگێکدا له 18 پاوه‌ندی بریتانی تێناپه‌ڕێت. گه‌رچی لانی که‌می کرێ له ساڵی 1994 دیاری کراوه. به‌ڵام پاش 16 ساڵ و هه‌ر چه‌ندیش هه‌موو که‌ره‌سته پێداویسته‌کانی ژیان زیادیانکردوه، که‌چی خاوه‌نکار ئه‌وه‌ش به کرێکاران ڕه‌وا نابینێت. به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی به‌نگلادش له 15% ی خاوه‌نکاران مووچه‌ی کرێکاره‌کانیان له نێوان مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ و مانگی ئایاردا نه‌داوه، بۆیه جێی سه‌ر سوڕنمان نییه، که ببینیت نیوه‌ی دانیشتوانی به‌نگلادش له‌ژێر هێڵی برسێتیه‌وه بژین.



ناره‌زایه‌تییه کرێکارییه‌کانی وڵاتی چین
ئه‌م هه‌فته‌یه له زۆر شوێندا هه‌فته‌یه‌کی گرنگی چالاکیکردن بوو له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن و خۆپێشاندان تا گه‌یشته ڕاده‌ی چالاکی ئاڕاسته‌یی.
له کاتێکداسه‌ندیکاکان له سه‌رجه‌می ئه‌وروپادا به‌رده‌وامی خه‌ریکی چالاکین دژی بێ‌کاری و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی کار و که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانن. له (چین)یش مانگرتن دژی چه‌وساندنه‌وه و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌کان ده‌ستیپێکرده‌وه.

جێی سه‌ر سوڕمان نییه، که جه‌مسه‌ره‌که‌ی ئه‌وسه‌ری کرێی که‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی بێپه‌رده له (چین) دا به‌پیشه‌سازیکردنی چین و کردنی به وڵاتی یه‌که‌می جیهانی له ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی که‌ره‌سه و کاڵای هه‌مه‌ڕه‌نگه‌دا، که له ماوه‌ی 20 ساڵه‌ی ڕابوردوودا پشکی چین له داگیرکردنی بازاڕی به‌رهه‌مهێنانی جیهانیدا له 2% هه‌ڵکشاوه بۆ 20% ، له هه‌مانکاتیشدا کرێکارانی پیشه‌سازی له وڵاتانی ئه‌وروپا و باکووری ئه‌مه‌ریکادا له که‌مبونه‌وه و کرژبووندان.

له‌و کاڵاو که‌ره‌ستانه‌ی که چین ده‌یاننێرێته ده‌ره‌وه، که‌ره‌سه‌ی ئه‌لکترۆنی و کۆمیتهر و مۆبایه‌ل فۆنن. ئه‌مڕۆ له چین کارگه و کۆمپانیاییه‌کی زۆری خاواندارێتی بێگانه له سێنته‌ری به‌رهه‌مهێنانی Shenzhen که کرێکارانێکی زۆر کاری لێده‌که‌ن، له‌وانه Foxconn که زیاتر له 400 هه‌زار کرێکار کاری تێدا ده‌که‌ن و به‌ملیۆن Apple Ipods به‌رهه‌مده‌هێنن بۆ کۆمپانیای سۆنی و نۆکیا و دێل ( Sony, Nokia, Dell) کارده‌که‌ن.
کرێکاران له مانگێکدا که‌متر له 100 پاوه‌ندی بریتانی وه‌رده‌گرن، کرێکاره‌کان داوای له 30% زیادکردنی مووچه ده‌که‌ن و مانگرتنه‌که‌یان له ڕیگه‌ی مۆبایه‌ل فۆن و ئینته‌رنێت و ژووره‌کانی چاته‌وه ( ده‌مه‌ته‌قێ) له ده‌ره‌وی کارایی و فۆرمی سه‌ندیکا ڕێکخستووه.

له ئێستادا کرێکارانی Hondas له Foshan دوای مانگرتن زۆربه‌ی داخوازییه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه، له کاتێکدا که ڕێگایان پێنه‌ده‌درا به‌یه‌که‌وه قسه بکه‌ن. هه‌روه‌ها له کۆمپانیای Hyundai له په‌کین توانیان به‌رزبوونه‌وه‌ی مووچه‌کانیان به‌ڕێژه‌ی له 25% به‌ده‌ستبهێنن. یه‌کێک له کرێکاره هه‌ره چالاکه‌کانی مانگرتنه‌که‌ی ئه‌م دوایه‌ی کۆمپانیای هۆنداس، که ته‌مه‌نی ته‌نها 20 ساڵه به ئاشکرا وتی و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت که “نابێت ڕێگه بده‌ین، نوێنه‌ره‌کانی سه‌رمایه به‌ش به‌شمان بکه‌ن و له یه‌کمان دابڕن“.

به‌ره‌و ئه‌نارکیزم
به‌ره‌و ئه‌نارکیزم
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. له فاسییه‌وه: هه‌ژێن
له بلاوکراوه‌کانی سه‌کۆی ئه‌نارکیستانی کوردستان
ئەنارکیستان (TV)
ئەنارکیستان (TV) کەناڵی ئینتەرنێتی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستانە، کە فیلە داستانی و دۆکومێنتەرییگەلی ئەنارکیستی نیشان دەدات، هەوڵدەدەین بەپێی توانا و هاوکاری هاوڕێیان و خوێنەرانی هێژا، وەرگێڕانی سەبتایتلی فیلمەکان بکەینە کوردی، تاوەکو بینەرانی کورد لە ڕووداوە مێژووییەکان و جەنگەکان و شۆشەکان و ئەزموونەکان لە دەمی زیندووانی بەشداربووی ڕووداوەکان ببیستن. ڕووداوگەلیك کە مێژووی دەسەڵاتدار هەردەم هەوڵی شێواندنی داوە و لە خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ئاوەژوو کراوەتەوە.
بۆ بینی ( ئەنارکیستان TV) کلیکی ئەم لئنکەی خوارەوە بکەن
http://worldtv.com/anarkistan/
یا لە ژێر ڕیزبەندی بەستەرەکاندا کلیکی ئەنارکیستان TV بکەن
