بریتانیا: داددگه بڕیاری مانگرتنی کڕیاکارانی هێڵی ئاسمانی ڕه‌تده‌کاته‌وه
هه‌ر وه‌ك بڕیار بوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسمانی بریتانی نه‌یقابه و کرێکارانی کێشایه دادگه، ئه‌مڕۆ17.05.201 دادگه‌ش بڕیاری دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی که نه‌قابه به‌ڕێکوپێکی دوای هه‌نگاوه‌کانی هه‌ڵبژاردن نه‌که‌وتووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه مانگرتنی کرێکاران یاسایی نییه و ده‌بێت مانگرتنه‌که نه‌که‌ن، ئه‌مه‌ش واته کرێکاران به‌یانی 18.05.2010 ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کار. به‌ڵام نه‌قابه‌ش بڕیاری داوه که به‌یانی 18.05.2010 دژی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داوای پێداچوونه‌وه بکات، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه نه‌یباته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌یانی زیاتر ئه‌و پرسه ڕوون ده‌بێته‌وه، که کرێکاران له‌سه‌ر کار به‌رده‌وام ده‌بن یان ده‌ست به مانگرتن ده‌که‌ن.
له‌ولاشه‌وه نه‌قابه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به ئاماده‌بوونی شالیاری نوێی هاتوچۆ و ڕێگه‌وبان و سه‌رۆکی نه‌قابه‌ی گشتی له بریتانیا له‌سه‌ر لێدوان و مشت‌ومڕ به‌رده‌وامن تاکو بگه‌نه سه‌رئه‌نجامێك.
مانگرتنی گشتی لە یەمەن دژ بە بەرزبوونەوەی نرخەکان
بەرنامەی خۆئامادەکردنی مانگرتنەکان لەسەر ئاستی سەرتاسەری لە کەرتی تایبەت و گشتیدا بۆ زیادکردنی کرێیکار و دیاریکردنی لایەنی کەمی کرێ.
یەکێتی گشتی کرێکارانی یەمەن GLU داوای لە گشتی ئەندامان و لایەنگرانی کردووە، کە لە ڕۆژی شەممە ١٥ی ئایارەوە دەست بە مانگرتنی گشتی بکەن. پاش ئەوەی کە سەرۆکشالیاران عەلی مەجور وەڵامی بەداوای یەکێتییەکان نەدایەوە،یەکێتی گشتی کرێکارانی یەمەن (GLU) بانگەوازی بۆ مانگرتنی کرد. سەرۆکی GLU موحەمەد ئەلجادری دەڵێت، ئەمە لە بەرامبەر بێسەرەنجامی کۆبوونەوەیەکی پێشووتری GLU و میریی بۆ پێکهێنانی لێژنەیەك بۆ چارەسەری داواکارییەکانی یەکێتییەکان دێت. پاش بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخەکان و گرانی گوزەران، کە هاووڵاتیانی یەمەنی لە دوو ساڵی ڕابوردوودا بەدەستییەوە دەنالێنن، GLU داوای زیادکردنی کرێ و موچە و دیاریکردنی لایەنی کەمی کرێ کە کەمتر لە ٣٠٠ دۆلار نەبێت کرد، هەروەها داننانی خاوەنکاران بە مافەکانی کرێکارانی بەشی خاوێنکردنەوە. مانگرتنەکە بێجگە لە خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری تەندروستی و دابینکردنی ئاو و کارەبا و بورجەکانی چاودێریی ئاسمانی، هەموو بەشەکانی کەرتی تایبەتی و کەرتی گشتی دەگرێتەوە. (more…)
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی به‌شێکی زانکۆی Middle Sex له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی که بەڕێوەبەرایەتی به‌شی زانکۆ له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ، مانگی ئایاری 2010 ، ڕایانگه‌یاند که پێویسته ده‌ست له بڕێک پاره بگیرێته‌وه، چونکه میزانیه‌ی زانکۆ که‌مکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بەواتای ده‌رکردنی بڕێک له مامۆستایانی وانەبێژ و کارمه‌ندانی به‌شی فه‌لسه‌فه له‌گه‌ڵ بڕێک له پاسه‌وانان و کرێکارانی تر که کاری خاوێنکردنه‌وه یا له باڕه‌کان و یانەکانی ئه‌و به‌شه‌ی زانکۆ‌دا کار ده‌که‌ن ، به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر کار له مه‌ترسی دایه ، ئه‌مه‌ش بەواتای ده‌رکردنی هه‌ندێکیان و گۆڕینی هه‌لومه‌رجی کارکردنیش بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر کار ده‌مێننه‌وه، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ کارایی خۆیان له‌سه‌ر خوێندکارانی ئه‌و به‌شه‌ی خوێندن ، داده‌نێن.
ئه‌م بڕیاره‌ی بەڕێوەبەرایەتی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بڕێک له خوێندکاران ده‌ست بە خەباتی ڕاسته‌وخۆ، به مانگرتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی تەلارەکە و مانه‌وه تێیدا. ئه‌م کاره‌ی ئه‌مانیش پشتگیرییه‌کی باشی لێکراوه چ له‌لایه‌ن مامۆستاکان و کارمه‌ندانی خودی به‌شه‌که‌وه و خه‌ڵکانی تر چ له‌لایه‌ن گوروپه جیاجیاکانی نێو کۆمۆنێتیه‌کانه‌وه و هه‌ندێک له نەقابه‌کانیش. ماسمیدیاش بایه‌خێکی کەمی به‌م کاردانەوەیە داوه.
شایانی باسه ئه‌وه بڵێین، که یه‌کێتی خوێندکاران وه‌کو یه‌کێتییه‌که له‌تەك ئه‌م چالاکییه‌ی خوێنکاراندا نین و ده‌یانه‌وێت به زووترین کات خوێندکاران ده‌ستبه‌رداری کاری ڕاسته‌وخۆ ببن، چونکه ئه‌وان له‌تەك بەڕێوەبەرایەتی زانکۆ‌دا ڕێکه‌وتوون و واژۆی ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌یان کردوه، که لەتەك ئه‌و جۆره چالاکیانه‌دا نه‌بن و پشتگیریان لێنه‌که‌ن. به‌ڵام تاکەکەسانێك که له ناوه‌ندی یه‌کێتیه‌که‌دان پشتگیری خۆیانیان وەك تاك نیشانداوه.
هەروەها پێویستە ئه‌وه‌ش بڵێین، که به‌شێکی زۆری خوێندکارانی ئه‌م به‌شه‌ش ئه‌و خوێندکارانه‌ن، که له ئه‌فه‌ریکا و فه‌له‌ستین و ئێران و سوریا و خوارووی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌مه‌ریکای لاتینیه‌وه هاتوون یا به‌ڕەچەڵەك خەڵکی ئەوێن.
دوێنی, شه‌ممه، 15.05.2010 هاوڕێیه‌کی گروپی (Haringey Solidarity Group) پێی ڕاگه‌یاندین، که له‌ته‌ك چه‌ند هاوڕێیه‌کی تری گروپه‌که‌یاندا، سه‌ردانی خوێندکاره‌کانیان کردووه و له‌وێ تا دره‌نگانێک له‌لایان ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها وتی که وره‌ی خوێنکارانی مانگرتو زۆر به‌رزه و بڕیاریانداوه که مانگرتنه‌که‌یان نه‌شکێنن، تاکو بەڕێوەبەرایەتی به‌ڵێنیان ده‌داتێ که له بڕیاره‌که‌یان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی قسه‌ی له‌ته‌ك خوێدکاره‌کان نه‌کردووه و بگره داوایان له پۆلیس و دادگه کردوه، که به زۆر خوێندکاران له ته‌لاره‌که به‌ده‌ر نێن. گیروگرفته‌که‌ش ئه‌وه‌یه که وه‌رزی خوێندن له ته‌واوبووندایه و بڕێک له خوێندکاره‌کان که‌مپه‌که‌یان به‌جێ هێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو خێزانه‌کانیان.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه رایده‌گه‌یێنێت ، که له هه‌مان کاتدا په‌یامی پشتیوانی گرپه‌که‌یانی پێڕاگه‌یاندون و خوێندکاره‌کان ده‌زانن، که ئه‌م کاره‌ی ئه‌وان زه‌حمه‌ته بەڕێوەبەرایەتی په‌شیمان کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م کاره ناڕه‌زایی ته‌واوی خوێنکاران ده‌رده‌بڕێت و مشتومڕێکی باشیشی دروست کردوه و کاری ڕاسته‌وخۆ ده‌باته پێشه‌وه و سه‌رنجی خوێندکاران کرێکاران و بێکاران و خه‌ڵکانی تر بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت، که ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه‌که، که بتوانین لێوه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌کانیان و پشت به چالاکییه ڕاسته‌وخۆیه‌کانی خۆیان ببه‌ستن، نه‌ک به پارت و نه‌قابه زه‌رده‌کان. قسه‌که‌ری فه‌رمی ئه‌و ڕۆژه (تارق عه‌لی) بوو، که که‌سێکی چالاکی چه‌پی مارکسیسته و ڕابوردوییه‌کی دوورودرێژی له خه‌باتکرنداهه‌یه و خاوه‌نی چه‌ند په‌رتووک و نووسینی به پێزه.
چالاکی ئەنارکیستانی دژە ئەتۆم لە دەرسیم/ تورکییە
چالاکی ئەنارکیستانی دژە ئەتۆم لە دەرسیم/ تورکییە
http://www.dailymotion.com/video/xd2yjh_karadeniz-ysyanda_lifestyle
کورتە فیلمێك لەسەر خەباتی ڕاستەخۆی بەرەی ئازادی ئاژەڵان
بەو هیوایەی ئازادیخوازانی کوردستانیش ئاوڕێك لە ئاژەڵان بدەنەوە و لە لێدان و کوشتن و تیاچوون ڕزگاریان بکەن
دەکرێت ئەمانە هەندێك لە دروشمەکانمان بن
سەگ گڵاو نییە، زۆر لەو باوك و برایانە بە وەفا و سۆزترە کە دەستیان دەچێتە کوشتنی کیژۆڵە و خوشك و هاوسەرەکانیان
بەڕاز پیس نییە، بەڵکو زۆر لەو فتوادەرانە بەسوودترە کە تیرۆر و شەلاق و بەردبارانیان هێنایە کوردستان
دەستی کەس بە کوشتنی بەراز سەوز نابێت، بەڵکو ناهاوسەنگی لە ژینگەی سەوزی کوردستاندا دروست دەکات
کاتی ئەوە هاتووە کە پارێزەرانی مافی ئاژەل فشار بخەنە سەر دەسەڵات، تاوەکو باخچەی سروشتی کراوە بۆ سەگ و گوێدرەکان لە مردن ڕزگار بکرێن
پاراستنی ژینگە بەبێ پاراستنی بوونەوەرەکانی هەوڵێکی پوچە و پارادۆکسە
پاراستنی ژینگە، پاراستن و ئازادکردنی ئاژەڵان ئەرکی سۆشیالیستە ئازادیخوازەکان (ئەنارکیستەکان)ە نەك کار و فەرمانی ڕیفۆرمیست و پارتە ڕامیارییەکان
http://www.dailymotion.com/video/xd9w2q_animal-liberation-direct-action_animals
http://www.dailymotion.com/video/x366ka_time-for-action-1-anti-vivisection
تایلاند و خه‌ڵكانی كراسسوور
ماوه‌یه‌كی زۆره كه تایلاند له پشێوییه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی، به هۆی نه‌بوونی دیمۆكراتی و هه‌بوونی زوڵم و زۆره‌وه. تایلاند شانشینه و شاكه‌ی كه 83 ساڵ ته‌مه‌نێتی و 63 ساڵی ڕه‌به‌قه له‌سه‌ر ته‌خته. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا كه ئه‌و له سه‌ر ته‌خته 15 كوده‌تا كراون و 16 جار ده‌ستوور گۆڕاوه و 27 جاریش سه‌رۆكشالیاری گۆڕاوه.
مانگرتنی كرێكارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی
كرێكارانی هێڵی ئاسمانی بریتانی له كۆتایی ساڵی ڕابوردوه‌وه له ناكۆكی و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌دان له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێڵی ئاسمانی بریتانی، كه گه‌وره‌ترین هێڵی ئاسمانی بریتانییه. تائێستاش ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وامه و به‌ره‌و ئاڵۆزی و خراپتربوون ڕۆیشتووه. سه‌ره‌تا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێكار و سه‌پاندنی هه‌لومه‌رجێكی نوێ به‌سه‌ر ئه‌وانتریشدا، كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش مووچه و كاتژێری كاركردن و پشوو و كاتێك، كه نوێنه‌رانی نه‌قابه بۆ كاری نقابی به‌كاری ده‌هێنن ده‌گرێته‌وه.
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010 له ڕۆژانی .0515-16.05ی 2010 له چێسو (Chessu ) له Biel/Bienne Platz ده‌کرێته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر و په‌یوه‌ندی و کۆمه‌كکردن، په‌یوه‌ندی به‌م ناونیسانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
[email protected]
[email protected] .
Buchmesse 2010 c/o LABIU
Wydenauweg 38
CH – 2503 Biel-Bienne
Spendenkonto:
Verein für libertäre Kultur – VlK
8400 Winterthur
Postkonto 85-592036-2
Vermerk: Buchmesse 2010
IBAN CH66 0900 0000 8559 2036 2
BIC POFICHBEXXX
پۆلیسان ل جۆله‌مێرگێ ل زارۆکێ ١٣ سالی خستن
پۆلیسان ل جۆله‌مێرگێ ل زارۆکێ ١٣ سالی خستن
چارشامبا، ١٤ نسان ٢٠١٠
ل جۆله‌مێرگێ ب موداخاله‌یا پۆلیسان ئا ل دژی مه‌شا شه‌رمه‌زارکرنا ئێریشا ل دژی ئاهمه‌ت تورک، بوویه‌ر ده‌رکه‌تن. د بوویه‌ران ده پۆلیسان ل به‌ر کامه‌رایان ل هاتیپ کورت ئێ ١٣ سالی خستن. 
ب هه‌زاران که‌سێن ل جۆله‌مێرگێ ئێریشا ل دژی هه‌ڤسه‌رۆکێ دتپعا هاته گرتن ئاهمه‌ت تورک، شه‌رمزار کر ڕستی موداخاله‌یا پۆلیسان هاتن. ب موداخاله‌یا پۆلیسان ڕ بوویه‌ر ده‌رکه‌تن. د ئه‌نجاما بوویه‌ران ده کورێ شاره‌دارێ جۆله‌مێگێ یێ به‌رێ کازم کورت ئێ ١٣ سالی هاتیپ کورت ژ ئالیێ پۆلیسان ڤه ل به‌ر که‌مه‌رایان ڕستی لێدانێ هات. هه‌ڤسه‌را کازم کورت گوڵ‌و کورت ژی ده‌ما کو خوه‌ست کورێ خوه یێ ڕستی لینچا پۆلیسان هات خه‌لاس بکه ڕست لێدانێ هات. گوڵ‌و کورت ئوو کورێ وێ هاتیپ کورت ب ئاوایه‌کی گرانی بریندار بوون ئوو ڕکرنه نه‌خوشخانه‌یا.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.internationala.org/index.php/languages/kurdi/550-polisan-li-colemerge-li-zaroke-13-sali-xistin.html
سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
سه‌روه‌ری چینایه‌تی به‌خۆی سه‌رچاوه‌ی تیرۆره
ڕووداو و کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایتییه‌کان و توندوتیژبوونه‌وه‌یان، شانۆی ده‌رکه‌وتنی ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستی شاراوه‌ی ده‌سه‌لاته له‌پشت تیرۆره‌وه، ئه‌گه‌ر هێزێكیش به هانده‌ری شۆڕشگێڕییه‌وه په‌نای بۆ تیرۆر بردبێت، ئه‌وا ناراسته‌وخۆ له قازانجی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌روه‌ری چینایه‌تی شکاوه‌ته‌وه.