ئێران: مانگرتن له دوو کارخانه‌ی لاستیسازی له تاران و کرمان و به‌رده‌وامی مانگرتن له چه‌ند کارخانه‌ی تر
به‌پێی هه‌واڵی “یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئێران”، کرێکاره‌کان پاش سه‌رنه‌که‌وتنی گفتوگۆیان له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارخانه‌ی لاستیکی ئه‌لبورز، “به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و یه‌که پیشه‌سازییه‌یان له کارخانه‌که کرده ده‌ره‌وه و پێیانڕاگه‌یاندن که تا گه‌یشتن به داخوازییه‌کانیان ، کارخانه‌که به‌جێناهێڵن“. هه‌واڵنێری هرانا، نووسی: کرێکارانی لاستیکی ئه‌لبورز خوازیاری وه‌رگرتنی چوار مانگ کرێی نهدراویانن و دانی بڕی بیمهکانیانن، که له مانگی جونی ئه‌م ساڵه‌وه نهددراوه به ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌کێتی ئازادی کرێکارانی ئێران هه‌روا ڕایگه‌یاند، که نزیکه‌ی 350 کرێکاری کارخانه‌ی لاستیکی بارز له پارێزگه‌ی (کرمان)یش، هه‌فته‌ی رابوردوو له ناڕزایه‌تی به هه‌لومه‌رجی کار و نه‌دانی پاره‌ی زێدهکارییان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
ئه‌م مانگرتنه به‌پێی به‌ڵێنی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی کاری کرمان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی کرێکاران، کۆتایی پێهات.
شایانی وتنه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابوردودا، کرێکارانی کارخانه‌ی “چیلرسازی زهش” رایاگه‌یاند “ وێرای چالاکبوونی هێله‌کانی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشرانی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م کارخانه‌یه، له ماوه‌ی سێ مانگی رابوردوودا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه” و مانیانگرتووه.
کرێکارانی کارخانه‌ی کرپ ناز)ی کرماشان یش – به مانگرتنه‌وه– له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا.
هاوکات کرێکارانی کارخانه‌ی روغن نباتی قو (له باشووری تاران)، له ناڕه‌زایه‌تی به کارکردی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دانی موچه‌ی کرێکاران له شوێنی فرۆشتنی که‌لوپه‌لی کۆمپانییه‌که، ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه. کڕیکارانی کارخانه ڕستنی کاشان، له کاتێکدا که چه‌ندین مانگه خوازیاری دانی موچه‌ی دواخراویانن و هیچ یه‌ك له لێپرسراوانیش وه‌ڵامیان پێناده‌نه‌وه، ده‌ستیان به مانگرتن کرد. (more…)
مانگرتنی سێ ڕۆژه‌ی زیاتر له سێ هه‌زار کرێکاری لاستیك بارز
نزیکه‌ی 3500 کرێکاری لاستیك بارز له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26ی سێپتێمبه‌ری 2010 له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌لومه‌رجی ناله‌باری کار و نه‌دانی کرێی زیاده‌کاری ئاسایی‌یان، که مانگانه پێیانده‌درا، کت‌وپڕ ده‌ستییان له کار کێشایه‌وه و تا به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 29ی سێپتێمبه‌ر درێژه‌یان به مانگرتنه‌که‌یان دا.
به‌پێی هه‌واڵه‌کانی یه‌کێتی ئازادی کرێژکارانی ئێران، ئه‌م کرێکارانه سالانی ڕابوردوو مانگانه 120 کاتژێر زیادهکارییان وه‌رده‌گرت، که خاوه‌نکار به‌ره‌به‌ره بۆ 30 کاتژێر که‌می کردبووه‌وه و به بیانووی سێ ڕۆژ له ئۆگوستی ئه‌مساڵدا، ئه‌م 30 کاتژێرهی بۆ 3 کاتژێر کامکردهوه و ئه‌م شته له‌ته‌ك هه‌لومه‌رجی کۆیلهوارانه له‌و کارخانه‌دا، کرێکارانی توڕه کرد و به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پێکه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
کرێکارانی ئه‌م کارخانه که 90%یان به ڕێکه‌وتنی کاتیی یه‌ك مانگه و ئه‌وانی تر به ڕێکه‌وتنی کاتیی یه‌ك ساڵه له‌سه‌ر کارن و مانگانه نزیکه‌ی 400 تا 500 هه‌زار تومه‌ن کرێ وه‌رده‌گرن، که ئه‌م بڕه پاره‌یه نزیکه‌ی 37 هه‌زار تومه‌نی وه‌ك باجی کار له کرێی کرێکاره‌کان ، ئه‌مه وێرای بڕی بیمه‌کان له موچه‌کانیان ده‌بڕدرێت.
کرێکارانی ئه‌م کارخانه‌یه له سالانی ڕابوردوودا بۆ بیمه‌ی تهواوکرده 25%ی بڕی گشتییان ده‌دا، به‌ڵام له ئێستادا بۆ ئه‌م جۆره بیمه‌یه 50%ی بڕی گشتی له موچه‌که‌یان ده‌بڕدرێت. هه‌روا خاوه‌نکاری ئه‌م کارخانه له پێدانی 80 یه‌که‌ی سه‌رپه‌نایی (خانوو) که له ساڵی 1983دا به وه‌رگرتنی 100.000 تومه‌ن له هه‌ر کرێکارێك دروستکرابوون، خۆی ده‌بوێرێت و خانووه‌کان به‌بێ سوود لێوه‌رگرتن پشتگوێ خراون.
کرێکارانی کارخانه‌ی لاستیكی بارز له سالانی رابوردوودا چه‌ندین جار له ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ناله‌باری هه‌لومه‌رجی خۆیان ده‌ستیان به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی کردووه، به‌ڵام خاوه‌نکار هه‌موو جارێك خۆی له درێژکردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی کرێکارانی کاتیی که له مانگرتبندا ڕۆڵیان هه‌بووه، لاداوه و له‌سه‌ر کاره‌که‌یان ده‌ریکردوون و له به‌رامبه‌ردا شێوه‌یه‌کی تری ناڕه‌زایه‌تی کرێکاره‌کاندا که مانگرتن له خواردن بووه، ڕایگه‌یاندووه، گرفتێك نییه ئه‌نگۆ خواردن مه‌خۆن و ئه‌گه‌ر نه‌یخۆن ده‌یخه‌مه به‌رده‌م سه‌گان.
به‌پێی ده‌ربرینی کرێکارانی کارخانه‌که له ماوه‌ی ساڵانی ڕابوردوودا چه‌ندین جار کرێکاران دووچاری ڕووداوی کاریی وه‌ك قرتانی ده‌ست و زیانی تری جه‌سته‌یی بوون و خاوه‌نکار هه‌موو جارێك پاش ماوه‌یه‌ك ڕێکه‌وتنی ئه‌و کرێکارانه‌ی تازه نه‌کردووه‌ته‌وه و ده‌ستی لێهه‌ڵگرتوون.
به‌پێی دواین هه‌واڵی یه‌کێتی ئازادی کڕیکارانی ئێران، له درێژه‌ی مانگرتنه‌که‌دا کرێکارانی لاستیك بارز به‌یانی ڕۆژی 29ی سێپتێمبه‌ر سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی کاری کرمان به پۆساکی (به‌سیجی)یه‌وه دێته ناو کرێکاره‌کان و به دانی به‌ڵێنی پێکهێنانی کۆمیته‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به داواکارییه‌کانیان، کرێکارانی ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کار کرد.
به‌پێی ده‌ربرینی کرێکارانی لاستیکی بارز، به هۆی ده‌ستئاوه‌ڵایی خاوه‌نکار له درێژنه‌کردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنی یه‌ك مانگی کرێکاران، کرێکاره‌کان ناچار به شکاندنی مانگرتنه‌که‌یان بوون و هیچ هیوایه‌کیشیان به هاتنه‌دی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی کاری کرمان نییه و ته‌نیا به هۆی ههملومهرجی فره ناله‌باری ژیان و گوزه‌رانیان که ناچارن بڕی 350 هه‌زار تومه‌ن له کرێکانیان بده‌ن به کڕێی دوو ژووری کرێچییه‌تی، ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان بوون.
پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت، کارخانه‌ی لاستیکی بارز ڕۆژانه 340 ته‌ن لاستیك به‌رهه‌م ده‌هێنێت و سووده پوخته‌که‌ی له ساڵی رابوردوودا به بڕی 40 ملیارد تومه‌ن بووه. (more…)
فه‌ره‌نسا، خه‌باتی چینایه‌تی به‌رده‌وامه*
سه‌لام عارف
* درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له60 ساڵه‌وه بۆ 62 ساڵ …
* چاوخشاندنه‌وه به 35 کاتژمێری کارکردنی حه‌وتانه …
* پیسکه‌ییکردن و ته‌سککردنه‌وه‌ی بواری خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی …
* ده‌ستکاریکردنی یاسای کار و بێ‌کاری …
* که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مانگه‌کانی مانگانه‌ی بێ‌کاری…
له‌و کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت ئه‌و بواره کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی کردۆته نیشانه و گه‌ره‌کیه‌تی به جۆرێك بیانخهمڵێنێت پاره‌یه‌کی زۆریان لێ گلبداته‌وه تا دواتر به کاری بهێنێت بۆ:
– یارمه‌تیدانی بانکه‌کان …
– هاندان و به‌هێزکردنی چه‌کسازی و میلیتاریزم …
– به‌خێوکردن و قه‌به‌ترکردنی ئامێری به‌ڕێوه‌بردنی بیرۆکراتی …
له‌و کاته‌وه جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌ت هێنده‌ی تر گڕی تێبه‌ربووه و ئارامی له به‌ر هه‌ڵگیراوه و هورووژاوه و مانگرتنه‌کان کارگه‌کانیان په‌کخستووه و تینی خۆپیشاندانه‌کان، ڕۆژ دوای ڕۆژ، به‌تینتر ده‌بێت و به‌ری فراوانتر ده‌بێت و پۆل پۆل به هورژم خه‌ڵکی تێکه‌ڵی خۆپیشانده‌ران ده‌بن. خۆپیشاندانه‌کان له‌وه ده‌رچوون که ته‌نها هه‌ر خۆپیشاندانی کرێکاران بن، بوونه‌ته خۆپیشاندانی گشتیی خه‌ڵك. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێشبینی نه‌کردبوو ئه‌وه بوو که فه‌رمانبه‌ران به‌و جۆره بچن به پیری خۆپیشانده‌رانه‌وه و له %71ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی مانگرتوو نییه پشتگیری مانگرتووه‌کان و خۆپێشانده‌ران ده‌که‌ن، هه‌واڵی مانگرتنه‌که دنیای ته‌نیووه تا ئه‌و ڕاده‌یه میدیای بۆرژوازی ناتوانێت وه‌ك خۆی باسی نه‌کات. (more…)
lenden: pîşangey pertûkî enarkîstî 2010
lenden: pîşangey pertûkî enarkîstî 2010
rêkewtî 23î oktoberî 2010, le şarî lenden, pîşangey pertûkî enarkîstî 2010 dekrêtewe, hatin bo hemuwane.

şwên: Queen Mary College, on Mile End Road, between Mile End and Stepney
Green underground
kat: 10î serlebeyanî ta 7î êware
wêray pertûk û bllawkrawe û çapemenî, workşop û fîlmîş nîşandedrên.
hemû amadekarîyek bo kemendaman desteberkrawe.
çonyetî geyiştin: basî jmare25 , 277 û D6
bo mnallanêk ke temenyan lenêwan 2 ta 8 sallîdaye, serperiştî û şwênî taybet desteberkrawe, herweha bo gewre mnallan şwên û keşî guncaw heye.
serçawe: http://www.anarchistbookfair.org.uk
پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010ی له‌نده‌ن
له‌نده‌ن: پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010
ڕێکه‌وتی 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2010، له شاری له‌نده‌ن، پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی 2010 ده‌کرێته‌وه، هاتن بۆ هه‌مووانه.
شوێن: Queen Mary College, on Mile End Road, between Mile End and Stepney
Green underground
کات: 10ی سه‌رله‌به‌یانی تا 7ی ئێواره
وێرای په‌رتووك و بڵاوکراوه و چاپه‌مه‌نی، وۆرکشۆپ و فیلمیش نیشانده‌درێن.
هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ك بۆ که‌مئه‌ندامان ده‌سته‌به‌رکراوه.
چۆنیه‌تی گه‌یشتن: باسی ژماره25 ، 277 و D6
بۆ مناڵانێك که ته‌مه‌نیان له‌نێوان 2 تا 8 ساڵیدایه، سه‌رپه‌رشتی و شوێنی تایبه‌ت ده‌سته‌به‌رکراوه، هه‌روه‌ها بۆ گه‌وره مناڵان شوێن و که‌شی گونجاو هه‌یه.
سه‌رچاوه: http://www.anarchistbookfair.org.uk
پۆڵۆنیا: ناڕه‌زایه‌تی کڕیکارانی نه‌خۆشخانه‌ی Starachowice
پۆڵۆنیا: ناڕه‌زایه‌تی کڕیکارانی نه‌خۆشخانه‌ی Starachowice
20ی ئۆکتۆبه‌ری 2010
ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه سپاردنی کاره‌کان

ده‌سته‌یه‌ك له شهونخونیکێشان (خهفهرانی)ی نه‌خۆشخانه‌ی Starachowice بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به پلانی سپاردنی کاره‌کانیان به کۆمپانییه‌کی ده‌ره‌کی تایبه‌ت، ده‌رده‌بڕن. نزیکه‌ی 30 که‌س به پۆشینی کراسی ڕه‌ش بۆ سه‌رکار و ڕێگری له هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه و ڕاگرتنی کار و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌که و مانگرتن له خواردن، له ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
نزیکه‌ی 3000 شهونخوونیکێش واژۆ له‌سه‌ر سکالانامهیهكهیان بۆ پشتیوانی له داواکارییه‌کانیان و ناڕه‌زایه‌تی له‌ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه، بۆ هه‌موو سهندکاکانی کرێکارانی نه‌خۆشخانه که تێیدا داوای ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بڕیاری نه‌خۆشخانه و پشتیوان له کرێکاران ده‌که‌ن.
بۆ خوێنده‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/protest-hospital-sanitary-workers-starachowice-20102010
باشووری ئه‌فریکا: پارتی کۆمونیستی باشووری ئه‌فه‌ریکا داگیرگهرانی شه‌قامه‌کان به ئه‌نارکیست و کۆنه‌په‌رست تۆمه‌تبار ده‌کات.
باشووری ئه‌فریکا: پارتی کۆمونیستی باشووری ئه‌فه‌ریکا داگیرگهرانی شه‌قامه‌کان به ئه‌نارکیست و کۆنه‌په‌رست تۆمه‌تبار ده‌کات.
18ی ئۆکتۆبه‌ری 2010
بزاڤی ئاباهلالی Abahlali baseMjondolo داخستنی شه‌قامه‌کان له (Cape Town)
پارت کۆمونیستی باشووری ئه‌فه‌ریکا (SACP)، که یه‌کێکه له پارته کۆمونیسته ستالینیسته‌کان، به هه‌وڵی ڕێکخراوه نامیرییه لیبراڵه‌کان ( liberal NGOs)ه‌وه بۆ هه‌ڵخڕانی ڕای گشتی به درێژاریی دوو هه‌فته دژی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لیی له (Cape Town) که داخستنی کۆمه‌ڵێك شه‌قام و هه‌ندێك زیان له ته‌لاره‌کانی ده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرت، په‌یوه‌ست بوو. به‌یاننامه‌ی پارتی کۆمونیستی باشووری ئه‌فه‌ریکا(SACP) و وه‌لامدانه‌وه‌ی بزاڤی Abahlali baseMjondolo له خۆراوای که‌یپ تاون، لێره‌دا هاتوون.
بۆ خوێنده‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/south-african-communist-party-attacks-abahlali-basemjondolos-use-road-blockade-anarchist-re
مه‌کسیکۆ: ئۆتۆنۆمی کۆمه‌ڵگه‌ی Oaxaca له کاناڵی (C4)
مه‌کسیکۆ: ئۆتۆنۆمی کۆمه‌ڵگه‌ی Oaxaca له کاناڵی (C4)
ڕێکه‌وتی هه‌یینی 22ی ئۆکتۆبه‌ری 2010
جیهانی نه‌ناسراو (گوزارش نه‌کراو)
یاخیبوونی ئیندۆسهکانی مه‌کسیکۆ
هه‌ینی 22ی ئۆکتۆبه‌ر کاتژێر 7.30 پاشنیوه‌ڕۆ
کاناڵی 4
له کێوه‌کانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی مه‌کسیکۆ، جیهانێکی نه‌ناسراو 400 ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بومی، که له‌باری خه‌باتدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، له خانووه‌کانیاندا که به گوله‌ی هێزه له‌شکرییه رانهگهیینراوهکان کوناویی بوون و چوارده‌وره دراون، له باری مانگرتندان و ئاماده‌ی ڕه‌وکردن نین.
هه‌والنێر Evan Williams و به‌رێوه‌به‌ری Alex Nott سه‌ردانی Yosoyuxi ، گوندێکی هاوسێ کۆمه‌ڵگه ئۆتۆنۆمه‌که له‌نزیك شارۆچکه‌ی سان خوان کۆپالا San Juan Copala ده‌که‌ن. ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیندۆسی Triqui، له درێژه‌ی ساڵانیك له گێرمهوکیشه و گه‌نده‌ڵی میری، بڕیاری کۆتاییهێنان به‌و بارودۆخه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تۆکه‌یه‌کی خۆیان ده‌ده‌ن.
بۆ خوێنده‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/autonomous-community-oaxaca-tv-fri-22-oct-c4%E2%80%8F-18102010
تورکیه: خولی دووه‌می خه‌باتی کرێکارانی تێکه‌ڵ TEKEL دژی سه‌ندیکاکان
16ی ئۆکۆبه‌ری 2010
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی کرێکارانی TEKEL ئه‌م له ئیستانبول
خه‌باتی کرێکارانی «TEKEL» که بووه هۆی له‌دایبوونی «سۆڤیه‌تی ئانکارا»، ئه‌وه‌ی که کرێکاران بۆ ماوه‌ی 80 ڕۆژ به داکوتانی کۆمه‌ڵێك چادر له ناوه‌ندی شاری ئانکارا( کزڵای) دا ده‌ژیان، یه‌کێك له گرنگترین خه‌باتی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی تورکیه دێته هه‌ژماردن. یاسای تازه که به (4C) ناسراوه، ئه‌وه‌ی که کرێکاران کۆنکراتی ده‌کاته‌وه، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م شه‌پۆله له خه‌بات بوو. سه‌ندیکاکان داوایان له کرێکاران ده‌کرد بچنه‌وه ماڵ و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگه‌ی کار بن. تاوه‌کو پاش ئه‌وه ناچار به ملدان به شێوازی کاری کۆنکراتییانبهکهن. به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م ملیان به‌و بڕیاره داوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی دوو هه‌فته پێشتر ژماره‌یه‌ك له کرێکاران به‌نیازی پرسیارکردن له ئه‌ندامانی سه‌ندیکا له‌وه‌ی ئایا له‌سه‌ر بڕیاری خۆیان له‌مه‌ڕ خه‌بات سوورن، چوون بۆ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی سه‌ندیکا. به‌ڵام ئه‌وان له‌ته‌ك پۆلیس ڕووبه‌ڕوو بوون، کاتێك که ویستیان بچنه بنکه‌ی سه‌ندیکا.
به‌و جۆره ئه‌وان دووباره چادره‌کانیان دادهکوتنهوه. له ئێستادا ئه‌وان له به‌رامبه‌ر بنکه‌ی سه‌ندیکادا دوو هه‌فته‌یه، له‌نێو چادر له‌به‌ر باران و سه‌رمادا، چاوه‌ڕێن. له ئێستا نزیکه‌ی 10 تا 15 کرێکارن، به‌ڵام سبه‌ینێ له 20-30 کرێکار زیاتر ده‌بن، له شارۆچکه‌کانی تره‌وه ده‌گه‌نه لایان…
بۆ خوێنده‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/round-2-tekel-struggle-workers-against-unions-16102010
یۆنان: هێڕشی دڕندانه له ئه‌نجامی په‌لاماری پۆلیسدا بۆ سه‌ر کرێکاران له ئاکرۆپۆلیس
یۆنان: هێڕشی دڕندانه له ئه‌نجامی په‌لاماری پۆلیسدا بۆ سه‌ر کرێکاران له ئاکرۆپۆلیس
14ی ئوکتۆبه‌ری 2010
پۆلیسی به‌ره‌نگاری له ئاکرۆپۆلیس به گازی فرمێسکڕژێن و لێدان په‌لاماری کرێکارانی دا و ژورنالیستێک بریندار بوو.
له‌کاتێکدا شارۆچکه‌که سیمبول و بێشکه‌ی دێمۆکراسی و بێده‌سه‌ڵاتی میری یۆنانی بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی لێگرتنه‌وه (تقشف).

کرێکارانی کۆنکراتی شالیارگه‌ی فه‌رهه‌نگی له ڕۆژی ڕابوردووه‌وه له نێوه‌ندی شارۆچکه ئاکرۆپۆلیس ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێخستووه و داوای که‌منه‌کردنه‌وه‌ی کرێکانیان ده‌که‌ن، که وه‌ها داخوازییه‌ك له باری ئابووری هه‌نووکه‌ی یۆنان‌دا خه‌یاڵی دێته‌به‌رچاو. ده‌وڵه‌ت 24 مانگ کرێی مانگانه‌یان قه‌رزاره، که له‌وه ده‌چێت به‌نیاز نه‌بێت قه‌رزه‌کان (کرێ دواخراوه‌کان) بداته‌وه. هه‌روه‌ها کرێکاران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌رکردنی 350 که‌س که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاری ده‌رکردنه‌که جێبه‌جێ بکرێت.
بۆ خوێنده‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵ: http://libcom.org/news/brutal-repression-acropolis-riot-police-attacks-workers-14102010