ئێران: کرێکارانی کارخانه‌ی چینی ئالبورز له قه‌زوین، هێشتاکه چاره‌نووسیان نادیاره
چاره‌نووسی کرێکارانی کارخانه‌ی چینی ئالبورز له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زوین، که له ناوه‌راستی مانگی مارچی 2009دا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رچووه و له ئێستا به‌ته‌واوی ڕاگیراوه، هێشتاکه نادیاره.نزیکه‌ی 300 کرێکار ئه‌و کارخانه‌یه، 5 مانگ و نیو به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر کۆمپانی کۆده‌بوونه‌وه و چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر فه‌رمانگه‌ی کاری ڕێکخراوی پیشۊسازی قه‌زوین، ده‌زگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری له تاران و شالیارگه‌ی پیشۊسازی له تاران و … کۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیك به داخوازی و داواکارییه ڕهواکانیانی ئه‌م کرێکارانه نه‌دراوه‌ته‌وه. یه‌کێك له کرێکاره‌کان وتی: زیاتر له ساڵێکه، که ئێمه هیچ موچه‌یه‌کمان وه‌رنه‌گرتووه، له‌ته‌ك ئه‌و هه‌موو قه‌یران و بارودۆخه ناجێگیره ئابووریی و گرانییه‌ی کالاکان، منی کرێکار به 20 ساڵ پێشینه‌ی کاره‌وه چی بکه‌م. له‌م وڵاته‌دا کرێکار له‌به‌رچاو ناگیردرێت و هیچ مافێكی بۆ دیارنه‌کراوه.
Êran: krêkaranî karxaney çînî alburz le Qezuyn, hêştake çarenûsyan nadyare
çarenûsî krêkaranî karxaney çînî alburz le nawçey pîşesazî qezuyn, ke le nawerastî mangî marçî 2009da birryarî hellweşandnewey derçuwe û le êsta betewawî ragîrawe, hêştake nadyare.nzîkey 300 krêkar ew karxaneye, 5 mang û nîw be şêweyekî berdewam le beramber kompanî kodebûnewe û çendîn car le beramber fermangey karî rêkixrawî pîşۊsazî qezuyn, dezgey serokayetî komarî le taran û şalyargey pîşۊsazî le taran û … kobûnetewe, bellam hîç wellamîk be daxwazî û dawakarîye rewakanyanî em krêkarane nedrawetewe. yekêk le krêkarekan wtî: zyatir le sallêke, ke ême hîç muçeyekman wernegirtuwe, letek ew hemû qeyran û barudoxe nacêgîre abûrîy û granîyey kalakan, mnî krêkar be 20 sall pêşîney karewe çî bkem. lem wllateda krêkar leberçaw nagîrdrêt û hîç mafêkî bo dyarnekrawe.
کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی کارخانه‌ی ڕستنی “فرنخ”ی قه‌زوین
ڕۆژی سێشه‌ممه 12ی ئۆکتۆبه‌ری 2010، زیاتر له 2000 که‌س له کرێکارانی کارخانه‌ی ڕستنی “فرنخ”ی قه‌زوین، له به‌رامبه‌ر کارخانه‌دا کۆبوونه‌وه و خوازیاری بژاردنی 9 مانگ موچه‌ی دواکه‌وتوو و وه‌ڵامدانه‌وه به بارودۆخی کارییان و ده‌سته‌به‌رکردنی کار و به‌گه‌رخستنی کارخانه بوون.
به وته‌ی یه‌کێك له کرێکارانی ئه‌م کارخانه‌یه، ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه 13ی ئۆکتۆبه‌ر نزیکه‌ی 40 که‌س له کرێکاران دووباره له به‌رامبه‌ر کارخانه کۆبوونه‌ته‌وه و به بارودۆخی ناله‌بار و پابه‌ندنه‌بوونی لیپرسراوان به به‌ڵینه‌کانیان ناڕازاین.
kobûnewey narrezayetî krêkaranî karxaney ristnî “frinix”î qezuyn
rojî sêşemme 12î oktoberî 2010, zyatir le 2000 kes le krêkaranî karxaney ristnî “frinix”î qezuyn, le beramber karxaneda kobûnewe û xwazyarî bjardnî 9 mang muçey dwakewtû û wellamdanewe be barudoxî karîyan û desteberkirdnî kar û begerxistnî karxane bûn.
be wtey yekêk le krêkaranî em karxaneye, emrroş çwarşemme 13î oktober nzîkey 40 kes le krêkaran dûbare le beramber karxane kobûnetewe û be barudoxî nalebar û pabendnebûnî lîprisrawan be bellînekanyan narrazayn.
ئێران: ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی کۆمپانییه‌کانی کمباین سازی، واگن پارس و آونگان اراک
کرێکارانی کۆمپانییه‌کانی کمباین سازی، واگن پارس و آوگان اراک، ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی ئۆکتۆبه‌ری 2010، به کۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر کارخانه و سه‌ره‌تای شاری شاری اراک له‌مه‌ڕ نه‌دانی کرێکانیان ناڕازایه‌تییان ده‌ربڕی. له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌ته‌ك چه‌ند که‌س له کرێکاره‌کانی ناڕازی وتییان: کرێکارانی کۆمپانی “آونگان”ی اراک که له سه‌ر بنه‌مای رامیارییه‌کانی بنچینه‌ی 44 کراوه‌ته که‌رتی تایبه‌تی، هه‌نووکه نزیکه‌ی 9 مانگه که هیچ جۆره موچه‌یه‌کیان وه‌رنه‌گرتووه. کڕیاکارنی ناڕازی کۆمپانی آونگان که نیازی چوون بۆ تاران و کۆبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نیان هه‌بووم به خۆتێهه‌ڵقورتاندنی هیزه‌کانی ئاساییش له بزووتن به‌ره‌و تاران گێڕدرانه‌وه و هاورا له‌ته‌ك کرێکارانی واگن پارس و کمباین سازی له به‌رامبه‌ر کارخانه‌دا ده‌ستیان به دانیشتن کرد. هه‌روا کرێکارانی کۆمپانی (واگن پارس و کمباین سازی)یش 4 مانگ ده‌بێت که موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه. کۆبوونه‌وه‌ی کرێکاران تا نزیکه‌ی نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی کێشا و به خۆتێهه‌ڵقورتاندنی هێزه‌کانی ئاساییش و سه‌ربازی کۆتایی پێهێنرا.
êran: narrezayetî krêkaranî kompanîyekanî kimbayn sazî, wagin pars û آungan arak
krêkaranî kompanîyekanî kimbayn sazî, wagin pars û آugan arak, rojî dûşemme 10î oktoberî 2010, be kobûnewe le beramber karxane û seretay şarî şarî arak lemerr nedanî krêkanyan narrazayetîyan derbrrî. le hevpeyvînêkda letek çend kes le krêkarekanî narrazî wtîyan: krêkaranî kompanî “آungan”î arak ke le ser bnemay ramyarîyekanî binçîney 44 krawete kertî taybetî, henûke nzîkey 9 mange ke hîç core muçeyekyan wernegirtuwe. kirryakarnî narrazî kompanî آungan ke nyazî çûn bo taran û kobûnewe leberamber encumenyan hebûm be xotêhellqurtandnî hîzekanî asayîş le bzûtin berew taran gêrrdranewe û hawra letek krêkaranî wagin pars û kimbayn sazî le beramber karxaneda destyan be danîştin kird. herwa krêkaranî kompanî (wagin pars û kimbayn sazî)îş 4 mang debêt ke muçeyan wernegirtuwe. kobûnewey krêkaran ta nzîkey nîwerro drêjey kêşa û be xotêhellqurtandnî hêzekanî asayîş û serbazî kotayî pêhênra.
ئێران: مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆڤێران له ویلاشهری سنه
ئێران: مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی شۆڤێران له ویلاشهری سنه
ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 شۆڤێرانی نشینگه‌ی مهر له ویلاشهری سنه ده‌ستیان به مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرد. شۆڤێران خوازیاری بژاردنی موچه‌ی دواکه‌وتووی 4 مانگ، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری زۆره‌ملێ و نۆبهکاری زۆره‌ملێی شه‌وانه بوون. ئه‌م مانگرتنه له درێژه‌ی مانگرتنی چه‌ند ڕۆژه‌ی شۆڤێره‌کان له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا بوو. شۆڤێره‌کان رایانگه‌یاند تا کاتی به‌ده‌ستهێنانی موچه و داخوازییه‌کانیان درێژه به مانگرتن ده‌ده‌ن.
پیشه‌سازی زیندانی که‌رتی تایبه‌ت له پشت یاسای نوێی کۆچه‌ری Arizona
پیشه‌سازی زیندانی که‌رتی تایبه‌ت له پشت یاسای نوێی کۆچه‌ری Arizona

ئێستاکه ئیتر ده‌زانین که پرۆژه‌ی یاسای کۆچه‌ری bill 1070 وشه به وشه به کۆمه‌کی ده‌زگه‌ی راستکردنه‌وه (چاکسازی)ی ئه‌مه‌ریکا (Corrections Corporation of America)- گه‌وره‌ترین کۆمپانی زیندانی تایبه‌ت – له Washington, DC’s Grand Hyatt Hotel، دێسه‌مبه‌ری 2009 دا نووسراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که، کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن:
http://tiresiasspeaks.wordpress.com/private-prison-industry-behind-arizonas-new-immigration-law/
هه‌روه‌ها له‌م به‌سته‌ره‌دا ده‌توانن فیلمێکی دۆکومێنته‌ری له‌سه‌ر زیندان و پیشهسازییبوونی زیندان له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ببینن، که به‌جۆرێکی تر مرۆڤه‌کان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری چینایه‌تی کۆیله ڕاده‌گرێته‌وه http://prisonvalley.arte.tv/?lang=en
یالهم به‌سته‌ره‌دا : http://www.veoh.com/browse/videos/category/educational_and_howto/watch/v20176949aMPcBQd7
ئێران: بزاڤی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی ڕستنی “نازنخ”ی قه‌زوین
ئێران: بزاڤی ناڕه‌زایه‌تی کرێکارانی ڕستنی “نازنخ”ی قه‌زوین
به‌پێی هه‌واڵی ئه‌مڕۆ 90ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 کرێکارانی ڕستنی “نازنخ”ی قه‌زوین که 9 مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه به قه‌رزکردن له خزمانی خۆیان، به مه‌به‌ستی به‌رپاکردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له تاران، له قه‌زوینه‌وه به‌رێکه‌وتن. 150 که‌س له کرێکارانی ئه‌م کارخانه‌یه به 2 ئوتوبوس و 8 ئۆتۆمه‌بێلی گه‌یشتنه تاران و له به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له شه‌قامی پاستور کۆبوونه‌وه. هه‌ژماری کرێکارانی کۆووهبوو 80 تا 90 که‌س بوو.
êran: bzavî narrezayetî krêkaranî ristnî “naznix”î qezuyn
bepêy hewallî emrro 90î oktoberî 2010 krêkaranî ristnî “naznix”î qezuyn ke 9 mange muçeyan wernegirtuwe be qerizkirdin le xizmanî xoyan, be mebestî berpakirdnî xopîşandan û narrezayetî le beramber nûsîngey ehmedî nejad le taran, le qezuynewe berêkewtin. 150 kes le krêkaranî em karxaneye be 2 utubus û 8 otomebêlî geyiştne taran û le berdem nûsîngey ehmedî nejad le şeqamî pastur kobûnewe. hejmarî krêkaranî kowwebû 80 ta 90 kes bû.
ئێران: نه‌دانی بڕه بیمه‌ی کرێکارانی کۆمپانی ئوتوبوسرانی تاران
کۆمپانی واحد، دوو مانگه که خۆی له دانی بڕی بیمه‌ی کرێکارانی کۆمپانی ئوتوبوسرانی تاران خۆی ده‌بوێرێت و ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕژێم به‌ری به تازه‌کردنه‌وه و گۆڕینی کارتی ده‌رمانی کرێکاره‌کان گرتووه. ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی دروستبووونی گیروگرفت له پرسی ده‌رمانی کرێکاران و کرێکارانی کۆمپانی واحد چه‌ند جار به‌م بۆنه‌وه ده‌ستیانداوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی. به‌پێی ڕێکه‌وتنی بیمه، کۆمپانی واحد و کرێکاران ئه‌رکییانه ڕێژه‌ی 30% موچه‌ی کرێکاران بۆ بیمه‌ی ده‌رمان، به ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مه له کاتکدا که کرێکاران 7% پشکی خۆیان داوه، کۆمپانی واحد له دانی پشکی خۆی ده‌بوێرێت.
ئێران: ده‌رکردنی 40 که‌س له کرێکارانی کارخانه‌ی لوله سازی خوزستان
40 که‌س له کرێکارانی کارخانه‌ی لوله سازی خوزستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که موچه‌ی دواکه‌وتووی15 مانگیان هێشتاکه وه‌رنه‌گرتبوو. هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌سه‌ر کار ده‌رکران. یه‌کێك له کرێکاره‌کانی لوله سازی خوزستان له‌م باره‌وه وتی: هه‌موو کرێکارانی کاتیی و هه‌موو کرێکارانی فه‌رمی 15 مانگ موچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام لێپرسراوان و خاوه‌نی کۆمپانی که ده‌ستیان له ده‌ستی یه‌کدایه، به شێوه‌ی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ر داخوازییه‌کانی ئێمه‌دا سه‌رباده‌ده‌ن و تا ئه‌و جێیه‌ی که بۆیان بلوێت دژی کرێکاران ده‌جوڵێنه‌وه. به‌و جۆره هه‌فته‌ی ڕابوردوو 40 کرێکار که هه‌مووان دارای زیاتر له 22 ساڵ پێشینه‌ی کار له‌م کۆمپانییهدا بوون، له‌سه‌ر کار ده‌ریانکردن. ئه‌مه له کاتێکدا ڕووده‌دات، که هه‌ر کام له‌و کرێکارانه 15 تا 16 مانگ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و به‌باری ئاسایی‌دا ده‌بێت ده‌بوو خانه‌نشین بکرێن.
ئێران: کۆبوونه‌وه‌ی کرێکارانی کۆمپانی “واگن پارس” له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ڕژێم
کرێکارانی کۆمپانی “واگن پارس”، که دوو ساڵه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ڕژێم ده‌ستیان به کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرد.
هه‌واڵنێری میریی تابناک، 13ی سێپتێمبه‌ر له‌ژێر سه‌ردێری “ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تدا نییه” نووسی: ئاشتیانی نوێنه‌ری ئاراک وتی، گیروگرفتی زۆر له پیشه‌سازی ایران کو، واگن پارس و آوانگان استان هه‌یه. کرێکارانی کۆمپانی واگن پارس دوو ساڵه که موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و له ئێستادا له‌سه‌ر شه‌قام و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌م کۆبوونه‌وانه بۆ ده‌وڵه‌ت باش نین.
ئێران: کۆبوونه‌وه‌ی باخدارانی “چهار محال و بختیاری” له به‌رامبه‌ر پارێزگه
ژماره‌یه‌كی زۆر له باخدارانی چوارده‌وری “زاینده رود” پارێزگه‌ی “چهار محال و بختیاری” که له دوو ساڵی ڕابوردوودا به هۆی جۆراوجۆری وه‌ك سه‌رما لێدان و ئافات، به‌رهه‌مه‌کانیان له‌ده‌ستداون. به‌یانی ئه‌مڕۆ 04ی ئۆکتۆبه‌ر له کاتژێر 9 تا 12ی نیوه‌ڕۆ له به‌رامبه‌ر پارێزگه کۆبوونه‌وه تاکو لێپرسراوان ده‌نگیان ببیستن. باخداره‌کان سه‌ره‌رای بڕێکی زۆر پاره که له 15 سالی رابوردوودا بۆ بیمه‌ی باخ و ڕه‌ز داویانه، ئێستاکه هیچ قهرهبوویهكیان وه‌رنه‌گرتووه.
به وته‌ی یه‌کێك له باخداره‌کان زیانی به‌رکه‌وتوو زۆر گه‌وره‌یه و ده‌وڵه‌ت هیچ یارمه‌تییه‌ك ناکات تا باخداران به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن و داهاتوویان هیوادار بن.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو سێ که‌س له نوێنه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه له‌ته‌ك یه‌کێك له جێگرانی پارێزگار دیداری کردووه و چه‌ند به‌لێنێکی پێداون.
به‌ڵام کۆوهبووان هیوایه‌کیان به به‌لێنه‌کان نییه و ههڕهشۊیان کرد، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه، مانگی داهاتوو له به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌ندا کۆده‌بنه‌وه.