فینلاند، Musta Pispala، فیستیڤاڵی دژه که‌ڵچه‌ری پیسپالای ڕه‌شی ئه‌نارکیست 10-12 جولای 2009 له Tampere
چواره‌مین Musta Pispala وۆرکشۆپی کرده‌یی و ڕوانگه‌یی، ئاهه‌نگ، زاونه، په‌رتووك و چالاکی بۆ مناڵان به ئاماده‌سازییه‌کی باش له Pispala.
بۆ ئێمه ئه‌نارکیزم واته ڕه‌خنه له هه‌موو جۆره‌کانی پاوانکردن و قوچکه‌یی و له به‌رامبه‌ریدا ئافه‌راندنی که‌ڵچه‌رێکی ناسهرکوتگهر و هاوتایانه. ئێمه وای ده‌بینین پاوانکردن ته‌نیا له پێکهاته‌ی پان‌وپۆڕی کۆمه‌ڵگه‌دا نییه، به‌ڵکو له سه‌رکوتگه‌ری نێوان خۆشماندایه. شیکردنه‌وه‌مان ته‌نیا له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کاندا به‌رته‌سک نابێته‌وه، هه‌وره‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌ته‌ك شته نامرۆییهکانیش ده‌گریته‌وه. ئامانجمان پته‌وکردنی تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته له‌وانه‌ی که ژیانیان پاوان کردووهین. له ڕێگه‌ی وۆرکشۆپه‌کانه‌وه له فیستیڤاله‌که‌دا ده‌توانی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌ك ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکۆ–فێمینیزم به‌ده‌ست بهێنیت.
مانگرتنی کتوپری که‌رته‌کانی وزه سه‌رتاسه‌ری بریتانیای گرتووه‌ته‌وه
مانگرتنی کتوپری که‌رته‌کانی وزه سه‌رتاسه‌ری بریتانیای گرتووه‌ته‌وه
مانگرتنی کتوپڕی پاڵافتگه نه‌وتییه‌کان دژی که‌مکردنه‌وه و کورتکردنه‌وه‌ی کاره‌کان، له ههنگاوێکی نافه‌رمیدا کرێکارانی وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه و نه‌وت، سه‌رتاسه‌ری بریتانیای گرتووه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/energy-wildcat-strikes-spread-across-uk-18062009
مانگرتنی شۆڤیرانی تاکسی له چاینا (صین)
ئا.: Spartacus on Jun 18 2009
زیاتر له 5000 شۆڤێری تاکسی له شاری Xining له هه‌رێمی خۆراوایی Qinghai، به درێژایی شه‌وی شه‌ممه 13ی جون، به‌رامبه‌ر به ده‌ستووری نوێ کۆمپانیاکه ده‌ستییان به مانگرتن کرد. (Xining) که 5.110 تاکسی هه‌یه و له‌لایه‌ن پێنج کۆمپانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، هه‌رچه‌نده 90%یان تایبه‌تین. له ئێستادا شۆڤێره‌کان مانگانه 600 یوان (US $87) به کۆمپانییه‌کان ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك رایان گه‌یاندووه، ترسیان له‌وه هه‌یه، که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه به‌کارکردن بده‌ن، له‌ته‌ك ده‌ستووری تازه‌دا ده‌بێت کرێی زیاتر به کۆمپانیاکانی تاکسی بده‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/taxi-drivers-strike-china-18062009
مانگرتنی کتوپڕی له ستۆکهۆڵم
ئا.:ronan on Jun 16 2009
کرێکاران له هه‌مباری ئه‌لکهولی پاوانکاریی ده‌وڵه‌تیی سویدی، وه‌ك کاردانه‌وه به هه‌وڵی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی کرێکاران به کرێکارانی نیوه‌کات کار، ده‌ستییان به مانگرتنی کتوپر کرد.
ماوه‌یه‌کی درێژه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵ ده‌دات، له‌جێی کرێکارانی ته‌واو کات، کرێکارانی کونتراکتی کاتی جێ بگرێته‌وه، به‌ڵام قه‌یرانه‌که ده‌که‌نه هۆکارێك بۆ ده‌رکردنی کرێکاران، له کاتێکدا کرێکاران له نووسینگه‌ی ده‌ڵاڵانی کاره‌وه وه‌رده‌گرن. کرێکاران له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌کانیانه‌وه کۆمه‌ك یا گرنگیی که‌میان پێدراوه؛ پاش خۆپیشاندانیان له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی LO (فیدراسیۆنی گشتی کرێکاران) به‌ڵینی کۆبوونه‌وه له‌ته‌ك نوێنه‌رانی LO پێ درا، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز ڕووی نه‌دا.
ئه‌و کرێکارانه‌ی که ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه بگه‌رێنه‌وه سه‌رکار، پشتیوانیگه‌رانی لکی ناوچه‌یی(SAC (Syndikalistaerna و تاکه‌که‌سان له چه‌پی پارله‌مانی به مانگرتنه‌که‌یانه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
مانگرتنی له‌ناکاوی پاڵافتگهکان پێ ده‌نێته سێیه‌مین ڕۆژی
مانگرتنی له‌ناکاوی پاڵافتگهکان پێ ده‌نێته سێیه‌مین ڕۆژی
ئا. Ed on Jun 16 2009
مانگرتن له پاڵافتگه‌ی نه‌وتیی Lindsey له باکووری Lincolshire پێی نایه سێیه‌مین ڕۆژی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ گفتوگۆی نێوان گه‌وره بازرگانان و کرێکاران به شکست گه‌یشت.
مانگرتنی دانپێدانه‌نراو (نافه‌رمی) له پاڵافگهی نه‌وتیی Lindsey له ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به له‌ده‌ستدانی 51 کار، که له‌لایه‌ن کونتراکتکاری سه‌ره‌کییه‌وه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نکارێکی تر له‌وبه‌ر به‌دوای کرێکاردا ده‌گه‌ڕا.
نزیکه‌ی 1.200 کرێکار له پاڵافتگه‌ی نه‌وتیی Lindsey ئه‌وڕۆکه درێژه‌یان به مانگرتنه کتوپڕییهکهیان دا. له‌لایه‌ن 140 کرێکاری کۆنتراکتهریییهوه له Fiddlers Ferry Power Station له Cheshire وه‌ك مانگرتنی پشتیوانی لێییان، ڕۆژی دووشه‌ممه هاتنه ده‌ره‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/oil-refinery-wildcat-enters-third-day-16062009
سه‌دان ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هێرشه ڕاسیستییه‌کان له بیلفاست
ئا. Choccy on Jun 16 2009
شه‌وی پێشوو سه‌دان که‌س له چوارلای بیلفاست دژی هیڕشه راسیستییهکانی ئه‌م دوایانه‌ی باشووری بیلفاست، کۆبوونه‌وه. زۆرێك ته‌واوی شه‌و له ده‌ره‌وه مانه‌وه و چاودێڕی نشینگه‌ی قوربانیانی خێزانه ڕۆمانییه‌کانیان کرد.
هه‌ژماری ئاماده‌بووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌که به نزیکه‌ی 200 – 300 که‌س بوو، که له بانگه‌وازێکی به په‌له‌دا له Lisburn Road له باشووری بیلفاست ئاماده بوون. حه‌شاماته‌که دژی هێڕشه ڕاسیستییه تازهکییهکانی هه‌فته‌ی ڕابوردووی باشووری بیلفاست بۆ سه‌ر سێ ماڵه خێزانی ڕۆمانی کرابوون، بوون.
یه‌کێك له ماڵه‌کان له Belgravia Avenue له لایه‌ن کۆمه‌لێکی نزیك 15 که‌سییه‌وه له سێ شه‌وی جیاجیا هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر و پۆلیس چه‌ند کاتژێر دواتر به هانایانه‌وه هاتووه و له ڕووداوێکیاندا ڕۆژێك دواتر. پۆلیس به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به داخوازی زۆرێك له خێزان و نێشتهجێیانهی که به‌ر ئه‌و باره که‌وتوون، ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرێت. له‌و کاته‌وه خێزانه‌کان ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتوون. دوو خێزانی تر له‌لای Wellesley park و Wellington Park هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و به‌پێی هه‌واله‌کان یه‌کێك له ماڵه‌کان به چه‌ك هێڕشیان کراوه‌ته سه‌ر و ئه‌و خێزانه شه‌وی رابوردوو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانووه‌که هه‌ڵبژاردووه. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که هێرشی کردووه‌ته سه‌ر خانووه‌کان، راگه‌یێنراوه، که بڕگه‌گه‌لی له په‌رتووکی ‘جه‌نگی من‘ی هیتله‌ر بڵاوکردوه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/hundreds-protest-racist-attacks-belfast-16062009
مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی له به‌حره‌ین
مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی له به‌حره‌ین
ئا.: Ed on Jun 14 2009
مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی یه‌که‌ی (به‌حره‌ین)ی کۆمپانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، پاش بژاردنی به‌شێك له کرێ ڕاگیراوه‌کان، کۆتایی هات.
لێپرسراوێکی شالیارگه‌ی کار رایگه‌یاند “ کرێی مانگێکیان وه‌رگرتووه و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا کرێی مانگه‌کانی ئه‌پریل و مای وه‌رده‌گرن“.
گۆلف ده‌یلی نیوز The Gulf Daily News ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپۆتێکدا رایگه‌یاند که کرێکارانی ته‌لارسازی لکی ناوخۆیی کۆمپانیایی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، Al Hamad Contracting Co ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به مانگرتن ده‌که‌ن. ڕۆژنامه‌که ڕایگه‌یاند “ له مانگی فێبریوه‌رییه‌وه کۆمپانی کرێی مانگانهمانی بۆ ماوه‌ی مانگێك دواخست و ئێستا دوو مانگ کرێ قه‌رزاری ئێمه‌یه“.
قسه‌که‌رێکی Marina West development، که Al Hamad کۆنتراکته‌ری سه‌ره‌کییه‌تی، رایگه‌یاند که کرێکاران له ئێستاوه دێنه‌وه سه‌رکار.
Ezz Watson، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنتراکته‌کانی Al Hamad، وتی “کۆمپانی کرێی کرێکارانی دوا نه‌خستووه“.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/strike-5000-construction-workers-bahrain-comes-end-14062009
کرێکارانی پۆستی له‌نده‌ن بۆ ڕۆژی هه‌یینی مانگرتن ڕێکده‌خه‌ن، له ناوچه‌کانی تر ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه
پۆسته‌چییانی Royal Mail خۆیان بۆ مانگرتنی تری پیشه‌سازی ئاماده ده‌که‌ن، له‌ته‌ك یه‌کێتییه‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن، که زۆر ناوچه‌ی تر به زوویی له‌م هه‌فته‌دا بڕیار له‌سه‌ر مانگرتن بده‌ن. دوا به‌دوای ده‌نگدانی پۆسته‌چییان له له‌نده‌ن بۆ ڕیکخستنی مانگرتنی 24 کاتژێری، ئه‌م ڕۆژی هه‌یینییه مانگرتن ده‌ست پێده‌کات.
هاوکاتی پلانی تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی که‌رته ده‌وڵه‌تییه‌کان، پێشبینی ئه‌وه ده‌رکرێت ده‌نگدانی پۆسته‌چییانی له‌نده‌ن “ گولله‌ی ده‌ستپێکردن بێت بۆ هاوینێکی درێژی مانگرتنی پیشه‌سازیی”.
یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندیی، که زۆرینه‌ی 150.000 کرێکارانی Royal Mail ده‌گرێته خۆی، ده‌ڵێت کۆمپانیا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وی “خه‌ریکی لێگرتنه‌وه‌یه”. له به‌رامبه‌ردا Royal Mail ده‌ڵێت یه‌کێتی به‌ره‌نگاری ئاڵوگۆڕه‌کان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نوێ‌دا ده‌کات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/london-postal-workers-strike-set-friday-other-regions-be-balloted-14062009
كۆنفرانسی ئه‌ناركسته‌كان 06-07ی جونی 2009 له له‌نده‌ن
پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، له ڕۆژه‌كانی 6 و 7 مانگی حوزه‌یراندا كه ڕێكه‌وتی ڕۆژانی شه‌مه‌و یه‌كشه‌مه‌ی ده‌كرد، له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی هاوڕێیانه‌دا كۆنفرانسی ئه‌ناركسته‌كان گیرا، كه زیاتر له 250* كه‌س به‌شداری ئه‌م كۆنفرانسهیان كرد، زۆربه‌یان خه‌ڵكانی گه‌نج بوون. شایانی باسه ئه‌وه بووترێت، كه ئه‌مه دووهه‌م كۆنفرانسی ڕه‌وته جۆراوجۆره ئهناركستییهكانه. كۆنفرانسی پێشووتر له ساڵی 1998 دا بووه، كه له شاری (برادفۆرد)ی به‌ریتانیا گیراوه.
ئا‌ڵمانیا، مانگرتن و ڕێپێوانی سه‌رتاسه‌ی خوێندکاران
ئه‌وڕۆ 17ی جونی 2009 هه‌زاران خوێندکار له سه‌رتاسه‌ری ئا‌ڵمانیا ده‌ستییان دایه مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ سیستمێکی باشتری په‌روه‌ده و فێربوون و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. به‌پێی خه‌مڵاندنی پۆلیس ته‌نیا له شاری بێرلین نزیکه‌ی 12 هه‌زار گه‌نج له‌ناو شاردا خۆپیشاندانیان ساز دا. ڕێکخه‌ری سه‌رتاسه‌ری «مانگرتنی راهێنانیی 2009»، قسه‌ی له به‌سداریکردنی 20000 که‌س کرد. به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌ڵسوراوانی، نزیکه‌ی 240000 که‌س له 70 شاری ئاڵمانیادا به‌شدارییان کردووه. خۆپیشانده‌ران سکالایان له باری خراپی فێرگه‌کان و فێرگه ئاماده‌ییه‌کان ده‌کرد و خوازیاری باشترکردنی پێداویستییه‌کانی خوێندن بوون. له هه‌رێمی هێسن، زیاتر له 25000، له هه‌رێمی نۆردراین وێست فالین زیاتر له 50000، به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیس له هامبۆرگ 11000، له شتوتگارد 8000 و له ماینتس 2000 خوێندکار و لاو به‌شدارییان کردووه. هه‌روه‌ها له زۆرێك له شاره‌کانی تر کۆبوونه‌وه و خۆپیساندانی هه‌زاران که‌سی ڕاگه‌یێنراوه له‌وانه: میونسته‌ر، درێسدن، دیوسڵدۆرف، گۆیتنگین، هایدلبێرگ و میونشن. له زۆر شاردا ڕێگه‌وبانه‌کانیان گرتووه و دانشگه‌کانیان داگیر کردووه.



