خه‌باتی چنایه‌تی و ململانێی دوو سه‌ر
سه‌لام عارف
ئه‌و جه‌لادانه‌ی كه ئه‌مڕۆ سی ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ده‌و‌ڵه‌تیان له ئێران به ده‌سته‌وه‌یه، به‌شداربووانی لابه‌لای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1979ن. ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌س نه‌یده‌ناسین، به یارمه‌تیی سه‌رمایه‌داران و كۆنه‌په‌رستانی دنیا و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ساده و ساكاریی جه‌ماوه‌ر توانیان ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه بگۆرن و به‌تاڵی بكه‌نه‌وه له كاكڵه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی، به چه‌شنێك كه پارسه‌نگی هێزه‌كان به‌لای خۆیاندا بشكێته‌وه و بتوانن ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، پاشانیش ساڵانه ڕێكخستنی چه‌ند شانۆیه‌كی هه‌ڵبژاردن بێگومان به مه‌به‌ستی ڕه‌وایه‌تیدان به ده‌سه‌ڵاته خوێناوییه‌كه‌یان. ئه‌مجاره له ته‌ماشاكردنێكی سه‌رپێی و ساده و ساكاردا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بابه‌تی شانۆكه ململانێی نێوان دوو كه‌سی سه‌ر به هه‌مان ته‌وژمه، كه له ڕاستیدا ورووژانی هه‌زاره‌ها خه‌ڵك و ڕژانه سه‌ر جاده‌كان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هه‌ڵبژاردن و گوایه ململانێیه‌وه نییه. ڕه‌چه‌ڵه‌كی ورووژانه‌كه چینایه‌تییه، دژی ده‌سه‌ڵات و هه‌لومه‌رجه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی به‌شمه‌ینه‌ته كه دووچارن به:
ئیسرائیل- فه‌له‌ستین، نامه‌یه‌ك له هاوه‌ڵانمان (نا‌ئومی کلاین، نائوم چامسکی و نێڤی گۆردن)ه‌وه بۆ هاوپشتی له ئه‌زرا ناوی*
به‌ڕێز …، هه‌موو جارێك وایه، که که‌سێكی وا نه‌ترس و به‌هره‌مه‌ند تاك ده‌که‌وێته‌وه، هه‌رگیز نا‌توانیت بۆ خۆت دانیشیت و بێده‌نگ بیت، کاتێك ده‌زانیت که پێویستی به یارمه‌تی تۆ هه‌یه. —- ئێمه ئه‌وڕۆ له‌مه‌ڕ که‌سێكی نایاب بۆت ده‌نووسین. —– ناوی ئه‌زرا ناوی Ezra Nawi یه.
له‌وانه‌یه هه‌رگیز هیچت له باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بیستبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆی هه‌یه ناوی ئێمه بزانیت، هه‌نووکه نه‌م هۆیه‌وه ناوی ئه‌ویش ده‌زانیت. —- ئه‌زرا ناوی یه‌کێکه له بێتاوانترین ئیسرائیلیی هه‌ڵسوراوی مافی مرۆڤ و به‌بێ یارمه‌تی تۆ، بۆی هه‌یه له ماوه‌یه‌کی که‌متر له 30 ڕۆژدا بخرێته زیندانه‌وه. —- ئه‌گه‌ر تاوانی هه‌بێت؟ ته‌نیا ئه‌وه‌یه که وی هه‌وڵی داوه له باشووری ناوچه‌ی هیبرۆن بیلدۆزه‌رێکی سه‌ربازی له تێکدانی ئه‌و خانووانه‌ی که فه‌له‌ستینییه‌کان تیایاندا ده‌ژین، بگێڕێته دواوه.
توڕه‌یی؛ کرێکارانی پۆشاکدوورین له به‌نگلادیش وه‌ك مانگرتوو و تێکده‌ر درانه به‌ر گولله

ساڤارSavar، ناوه‌راستی به‌نگلادیش (ناوه‌ندی چنین و کشتکاری)، هه‌فته‌ی رابوردوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك 1800 کرێکار له کارخانه‌ی ئاشولیا Ashulia بۆ داواکاری زیادکردی کرێ و دانانی کرێی گونجاو. دواجار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ملی به داواکارییه‌کان دا. به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه 27ی جونی 2009، کرێکاره‌کان له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ سه‌ر کار، سێ که‌سیان له‌و ه‌ی که ڕۆڵی پێشڕه‌وییان له هه‌ڵخران و گفتوگۆکاندا هه‌بوو، پێیان راگه‌یه‌نرا، که به “تۆمه‌تی سه‌رکردایه‌تی خۆپیشاندانه‌کان” ده‌رکراون. کرێکاره‌کان له‌ته‌ك زانینی ئه‌مه، بۆ سه‌لماندنی پشتگیری‌یان له هاوکاره‌کانیان، ده‌ستبه‌جێ کارخانه‌که‌یان به‌جێهێشتووه و ده‌ستیان به خۆپیساندان کردووه. ئه‌مه بووته هۆی پێکدادان له‌ته‌ك خاوه‌نکار و ڕوودانی توندوتیژی و دوانیان ڕایانگه‌یاندووه که به‌ر لێدان که‌وتوون.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/fury-garment-worker-shot-dead-bangladesh-workers-strike-riot-28062009
ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕیایه، هەنووکە دەمێك بوو قەدەخە کرابوو!
27.06.2009
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ورد بکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌کاته هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر، که له هه‌موو بارێک‌دا درێژه‌دانه به ته‌مه‌نی خراپی و گه‌نده‌ڵبوونی کۆمه‌ڵگه و مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، که هیچ کات هاوتای گۆڕان نییه و ده‌بێته له‌باربه‌ری بزاڤه گۆڕانخوازه‌کان. هه‌ر بۆیه ناوه‌نده جیهانییه‌کانی سه‌رمایه‌داری سالانه سه‌دان و هه‌زاران ملیۆن له ڕاکێشی لاوان و ناڕازیان بۆ ده‌نگدان و خۆشباوه‌ڕی به‌م ده‌سه‌لاتخواز و به‌و ده‌سه‌لاتخواز، خه‌رج ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ڕیفۆرمیسته‌کان و ته‌نانه‌ت خۆهه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ش که خۆیان به شوانه‌ی چه‌وساوان ده‌زانن، بیتوانییانه شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، لانیکه‌م ده‌بوو هه‌نووکه له دونیادا مرۆڤی بێ سه‌رپه‌نا، مرۆڤی برسی، مرۆڤی ئاواره و ژنانی پله سێ و چوار، منالانی کارگه‌ر ، زیندانه‌کان و مافیا و کارخانه‌کانی چه‌کسازی بوونیان نه‌بووایه، که‌چی ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له سایه‌ی بازار–ئازادی نیئۆلیبراله‌کاندا کۆیلایه‌تی ژنان و منالان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، با خوێنه‌رانی هێژا سه‌رنجی کۆیله جوتیارانی به‌رازیل، کۆیله ژنانی ئۆروپای خۆرهه‌ڵاتی، کۆیله منالانی سرلانکا و ئه‌ندونیزیا و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئاپارتاید و ڕاسیزم و شۆڤێنیزم له‌چاو سه‌ده‌ی بیست، بده‌ن!

کرێکارانی مانگرتووی نه‌وت نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن
کرێکارانی مانگرتووی نه‌وت نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن
ئا.:ncwob on Jun 23 2009
وه‌ك ڕووبه‌ڕووبوو وه‌ستانه‌وه، کرێکارانی ده‌رکراو نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان سووتاند و له‌سه‌ر مانگرتنه نافه‌رمییه‌که‌یان به‌رده‌وام بوون.

کرێکارانی نه‌وت وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن
هه‌زاران کرێکار له سه‌رتاسه‌ری ئینگلاند و ویڵس وه‌ك پشتیوانی له 647 کرێکاری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی Lindsey، که به‌هۆی نافه‌رمی مانگرتنیان ده‌رکران، ده‌ستییان له کار کێشایه‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدا بوو که کرێکارانی Lindsey وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌یان نامه‌ی ده‌رکردنیان سووتاند.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
له‌پێناو دونیایه‌کی نوێ و ئازادی بێ‌سنوور!
“ له‌پێناو دونیایه‌کی نوێ و ئازادی بێ‌سنوور!
گروپی ئاژه‌ڵپارێزان ZH – ئه‌نارکیستانی زیوریخ– ئۆتۆنۆمی KARAKÖK TR/CH“

ڕۆژی شه‌ممه 20ی جونی 2009، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆچکردووان بوو، خۆپیشانێکی گه‌وره‌ی دژی راسیزم، ناسیونالیزم و به‌هره‌کێشی له خۆ گرتبوو.
خۆپیشاندانه‌که له‌لای Landesmuseum به Stauffacher به‌ره‌و Helvetiaplatz تێپه‌ڕی.

به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که نزیکی 2500 که‌س ده‌بوون و سه‌رکه‌وتووانه دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه خه‌ڵك پێی راگه‌یشتن. گروپی ئاژه‌ڵپارێزان و ئه‌نارکیستانی زیوریخ پێکه‌وه هاوپشتیییانه خۆپیشاندانمان کرد.
پاش خۆپێشاندانه‌که شوێنێکی تایبه‌ت بۆ کۆبوونه‌وه و قسه‌کردن هه‌بوو، قسه‌ی جۆراوجۆری تێدا کراو و ئێمه‌ش Karakök Autonome قسه‌مان تێدا کرد.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی قسه‌کانی Karakök Autonome ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://karakok.wordpress.com/2009/06/21/internationaler-fluchtlingstag
یۆنان، یه‌که‌مین فیستیڤاڵی دژه ڕاسیست، دوورگه‌ی سامۆس Samos “سنووره‌کان زیندانی منن” 20-21ی جونی 2009
یۆنان، یه‌که‌مین فیستیڤاڵی دژه ڕاسیست، دوورگه‌ی سامۆس Samos “سنووره‌کان زیندانی منن” 20-21ی جونی 2009
ته‌لاری Provatari ، له‌نگه‌رگه‌ی Karlovassi —- بزاڤی مافی مرۆڤ – شه‌ممه‌ی هاوپشتی بۆ په‌نابه‌ران.
20ی جون
* کات 18.30 وۆرکشۆپی مناڵان “ڕیزێکی درێژ” ( ڕێکخراو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك راهێنه‌ره‌وه)
* 19.30 ناساندنی په‌رتووك “میوانخانه یا ئوردووگه‌ی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌ی په‌نابه‌ران”، ه‌ی نووسه‌ر Vassilis Ladas و ناساندنی له‌لایه‌ن Elsa Chiou
* لێدوانی کراوه له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌ران و کۆچکردووان، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك پارێزه‌ره‌وه
*22.00 پڕۆژه‌ی راسته‌وخۆ میوانی تیپیك له ئه‌سیناوه، به‌زۆر زمان.
21ی جون
* 18.30 چالاکی داهێنه‌رانه بۆ مناڵان له‌ته‌ڵ Sofia Pateli
* گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێکی ئه‌فگانی له‌لایه‌ن نه‌سیم
* 20.00 لێدوانی کراوه : کۆچکردنی هه‌نووکه‌یی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان” و “ به‌ره‌و له‌نگه‌رگه‌کان و وڵاتانی په‌ناده‌ر” له‌لایه‌ن AggelaXatzimixali وElsa Chiou .
* کات 22.00 موزیکی ڕاسته‌وخۆ : ڕه‌چه‌ڵه‌که‌کان و فره که‌ڵچه‌ری: هونه‌رمه‌ندانی ئه‌لبانی، ئه‌فگانی، بولگاری
* .Volarinos M و هونه‌رمه‌ندانی تر، گروپه گه‌لییه لۆکاڵییه‌کان
* Voltaren ، گروپی خوێندکاران له کۆلێژ‌ی زانسته‌کان
* Subheim
***** له درێژه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا ئه‌مانه هه‌بوون: کاری هونه‌ری، له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه | کاری هونه‌ری له‌لایه‌ن خوێندکارانی دوورگه‌ی Samos | پیشانگه‌ی
وێنه‌ی دۆکومێنه‌ری، Fotofraxia | “جیهانی ئاشپه‌زی” | پیشانگه‌ی په‌رتووك “ پرۆجێکشنی ڤیدیۆیی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=en&article_id=1046544
مانگرتن له خواردن و هه‌ڵچوون له زیندانی په‌نابه‌راندا
مانگرتن له خواردن و هه‌ڵچوون له زیندانی په‌نابه‌راندا
له‌م مانگی جونیه‌دا مانگرتن له خواردن و هه‌ڵچوون له‌زیندانه‌کانی په‌نابه‌راندا، له‌وانه له زیندانی Brook، زیندانی تازه‌ی په‌نابه‌ران فرۆکه‌خانه‌ی Gatwick و Yarl’s Wood؛ زیندانێك که له ساڵی 2000ه‌وه ناوه‌ندی کۆمه‌ڵێك داخوازی و خه‌بات دژی خراپ مامه‌ڵه‌کردن به‌رامبه‌ر زیندانیان بووه.
ڕۆژی 12ی جون، کۆمه‌ڵێك له زیندانیان له زیندانی Brook House به‌ره‌نگاری داخستنه‌وه بوون و ده‌ستیان به هه‌ڵچوون کرد. پاسه‌وانه‌کان – ئه‌وانه‌ی که کار بۆ کۆنتراکگه‌رانی تایبه‌ت G4S کار ده‌که‌ن– ئه‌و به‌شه‌یان به‌جێهیشت که له‌لایه‌ن زیندانیانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو. زیندانییه‌کان که‌وتنه تێکوپێکدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌که و یه‌که‌کانی. له‌وێدا ئاگرێکی گه‌وره که‌وتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دوایی هه‌ڵچوونه‌که له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی تایبه‌تی ‘tornado team’ دژه هه‌ڵچوونه‌وه، سه‌رکوپ کرا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/hunger-strike-rioting-immigration-prisons-20062009
مانگرتنی Pyeongtaek له کۆریای باشووری به‌رده‌وامه
مانگرتنی Pyeongtaek له کۆریای باشووری به‌رده‌وامه
مانگرتنی کرێکارانی Ssangyong Motors له Pyeongtaek ی کۆریای باشووری پێی ناوه‌ته چواره‌مین هه‌فته‌یه‌وه و تا کاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه. مانگرتن دینامیکیانه له زۆر ڕێگه‌وه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له خه‌باتی ئه‌م دواییانه‌ی کرێکارانه‌ی Visteon له بریتانیا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیان له سه‌رتاسه‌ری دونیادا. ئه‌مه و له‌لایه‌کی تره‌وه داگیرکردن و کۆنترۆڵی کارخانه و ئاماده‌یی بۆ وه‌ستانه‌وه دژی توندوتیژی له کاتی پیویستدا، یه‌که‌مه‌ین جۆری خه‌باته له باشووری کۆریا له سالانی ڕابوردوودا.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/pyeongtaek-strike-continues-south-korea-21062009