چواره‌مین هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی IV. Anarchist Summer CampAustria: 24.07.2009 – 02.08.2009
چواره‌مین هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی
ئه‌م ساڵیش، جارێکی تر هاوینه ئوردووی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیستی له 24ی جولای – تا 02ی ئۆگوستی 2009 له نه‌مسا به‌رپا ده‌کرێت. هاوینه ئوردوویه‌کی ئه‌نارکیستی بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ژیانێکی ئازاد دوور له به‌ربه‌ست و سنووره‌کان تاقی بکه‌ینه‌وه؛ شوێنێك، که تێیدا ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌جه‌نگین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بووه، پێکه‌وه هه‌وڵی ئه‌زموونکردنی بده‌ین.
بۆ پاگه‌نده‌کردن بۆ ئوردووی ئه‌نارکیستی، به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، گروپگه‌لی وه‌ك ئێوه کۆمه‌کمان ده‌که‌ن. هه‌ر لێره‌وه گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێوه له له شاره‌کانتاندا، له گهڕهکهکانتاندا، له شوێنی خۆتاندا، پلاکات و زانیاری بڵاو بکه‌نه‌وه. ئێمه که‌ره‌سته‌کانی زانیاریتان بۆ ده‌نێرین! ته‌نیا ئهدرهسهکانمان بۆ به‌ڕێ بکه‌ن و پێمان بڵێن که چه‌ند پلاکات و کارت ده‌توانن لای خۆتان بڵاو بکه‌نه‌وه.
زۆر سوپاسگواز ده‌بین، ئه‌گه‌ر له پاگه‌نده‌کردن بۆ ئوردووی هاوینه‌دا بتوانن پشتیوانیمان بکه‌ن!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بانگه‌وازه‌که و زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن:
A.1.2 ئه‌نارکیزم چی ده‌گه‌یێنێت؟
به پێی ده‌ربڕینی پیته‌ر کرۆپۆتکین، ئه‌نارکیزم “سیستمێکی بێ میرایه‌تییه له سۆشیالیزم “ [Anarchism, p. 46] به واتایه‌کی تر، “ئه‌نارکیزم به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌هره‌کێشی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، که هه‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی (له‌وانه سه‌رمایه‌داری) و میرایه‌تییه.” [Errico Malatesta, Towards Anarchism,”, p. 75]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی رامیارییه و ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که به‌بێ پێکهاته‌ی قوچکه‌یی رامیاریی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئه‌نارکیسته‌کان پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌نارکی، بێ سه‌روه‌ر، فۆرمی گونجاوی سیستمێكی کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆ سوودوه‌رگرتن له‌وپه‌ڕی ڕاده‌ی فراوانی ئازادی تاکه‌که‌سی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌باره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوازیاری به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لی ئازادی و یه‌کسانی وه‌ك ئاڵوگۆڕیكی پشتیوانی خۆین. یا به‌و جۆره‌ی که باکونین له ده‌ربڕینه به‌ناوبانگه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:
“ئێمه به‌و بڕوایه گه‌یشتووین که ئازادی به‌بێ سۆشیالیزم واته سته‌م و ناداروه‌ری و سۆشیالیزم به‌بێ ئازادی واته کۆیله‌تی و دڕنده‌یی.“ [The Political Philosophy of Bakunin, p. 269]
مانگرتنی کراوه‌ی کرێکارانی کارخانه‌ی (ته‌نتا)ی که‌تان
دوێنێ کرێکارانی کارخانه‌ی (ته‌نتا) ی که‌تان که ژماره‌یان 1000 ده‌بێت مانگرتنیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م مانگرتنه یه‌کێتی گشتی کرێکارانی ڕستن و چنین ڕه‌زامه‌ندی پێدا، که له رابووردوودا له میسر پێشینه‌ی نییه.
داخوازییه‌کانی کرێکاران دانی په‌شماڵه له‌سه‌ر بنه‌مای کرێی 2008 له‌بری 2003، دانی قازانجی که‌ڵه‌که‌بوو که له‌و کاته‌وه‌ی کارخانه‌که به سه‌رمایه‌گوزارێکی سعودی فرۆشراوه، نه دراوه، زیادکردنی پاره‌ی ژه‌مه‌خواردن له 32 جنێ وه بۆ 90 جنێ، دانی پاداشتی سالانه به ڕێژه‌ی 7% له کرێی سه‌ره‌کی که له ساڵی 2003وه نه‌دراوه، گێڕانه‌وه‌ی هاوکاره ده‌رکراوه‌کانیان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟
ڕیشه‌ی وشه‌ی ئه‌نارکی “anarchy“ بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشگری(an) یا (a) به واتای “نا”، “به‌بێ”، “نه‌بوون” له‌ته‌ك واژه‌ی archos که به واتای “فه‌رمانڕه‌وا”، “به‌رێوه‌به‌ر”، “سه‌رۆك”، “فه‌رمانده‌ر” یا “ده‌سه‌ڵاتدار” دێت، یا به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر کرۆپۆتکین Peter Kropotkin له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌نارکی ڕیشه‌ی یۆنانی هه‌یه و به واتای “دژه ده‌سه‌لات” دێت.“ [Anarchism, p. 284]
له کاتێکدا که واژه یۆنانییه‌کانی anarchos و anarchia به زۆری به “نه‌بوونی میری” یا “بێ ده‌وڵه‌تی” لێك ده‌درێنه‌وه، واتای ڕه‌سه‌نی ئه‌نارکیزم ته‌نیا به واتای “به‌بێ ده‌وڵه‌ت” نییه. “An-archy” به واتای ” به‌بێ فه‌رمانڕه‌وا” و یا به شێوه‌یه‌کی گشتی به واتای “بێ سه‌روه‌ری“ه. بۆ نموونه کرۆپۆتکین ئاوا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، که ئه‌نارکیزم “ نه‌ك ته‌نیا هێڕش ده‌کاته سه‌ر سه‌رمایه، به‌ڵکو هێڕش ده‌کاته سه‌ر ڕیشه‌کانی – یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت– .“ [Op. Cit., p. 150] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ئه‌نارکی به‌و جۆره‌ی که به‌گشتی وێنا ده‌کرێت، به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه، به‌ڵام به واتای نه‌بوونی ده‌ستوور و فرمانه.“[Benjamin Tucker, Instead of a Book, p. 13] له‌م ڕووه‌وه باشتره سه‌رنجی کورته‌یه‌کی زۆر جوانی داڤید وایك David Weick له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم بده‌ین:
A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه به ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه، که ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که، که تێیدا که‌سه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه ئه‌نارکیزم دژ به هه‌موو جۆره سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه –چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، چ له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه– وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه. (more…)
A.1 ئه‌نارکیزم چییه؟
ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه به ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. 264] به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه، که ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که، که تێیدا که‌سه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه ئه‌نارکیزم دژ به هه‌موو جۆره سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه –چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، چ له لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه– وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه. (more…)
مانگرتنه‌کان و داخستنی شوێنکاره‌کان له کۆریای باشووری
مانگرتنه‌کان و داخستنی شوێنکاره‌کان له کۆریای باشووری
ئاماده‌کردنی: Ed on Jun 1 2009
هه‌ر که قه‌یرانی ئابووری کۆریای باشووری گرته‌وه، کرێکارانی مانگرتووی ئۆتۆمه‌بێلسازی له ده‌ره‌وه‌ی کارخانه‌کانیان مانه‌وه، له کاتێکدا پێش هه‌فته‌یه‌ك کرێکارانی خانوبه‌ره‌سازی له سیئۆل و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
کۆمپانی Ssangyong مۆتۆرسازی کرێکاره مانگرتووه‌کانی له شوێنکاره‌که‌یان کرده ده‌ره‌وه تا به‌ر ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنان له پیشه‌سازی ئۆتۆمه‌بێلدا بگرێت، که له‌ژێر پشتیوانیدایه بۆ به‌رگرتن له نابووتبوونی.
کرێکارانی ئه‌ندام له یه‌کێتییه‌کانی ئۆتۆمه‌بێلسازی له کۆریای باشووری له 21ی مای 2009ه‌وه مانیان گرتووه، به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌پێی بڕیاری دادگه داوای مانه‌وه‌ی هێلی هه‌ڵخسنتی ئۆتۆمه‌بێڵ له‌سه‌ر ئاستی ئێستای کارکردن له‌سه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ی ڕزگارکردنی کۆمپانی ده‌کات .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/strikes-lockouts-south-korea-01062009
کرێکارانی زبڵڕێژ (که‌ناسان)ی سیسیلیا/ ئیتالیا له مانگرتندان، پالیرمۆ (Palermo) زابڵ دایپۆشیوه
ئاماده‌کردنی : De on Jun 1 2009
دوێنێ شه‌و په‌نجا گوفه‌ك زبڵ سوتێنراوه و که‌چی خه‌ریکه زبڵ شاره‌که داده‌پۆشێت. کرێکارانی زبڵڕێژی شار ئاماده نه‌بوون کاتژێری زیاده کاربکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نایانه‌وێت به‌و ئۆتۆمه‌بێلانه که له ئاستی ستانداردی سه‌لامه‌تیدا نین.
پێش ده ڕۆژ کرێکارانی پالێرمۆ به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌کاربردنی ئه‌و ئۆتۆمه‌بێلانه، بڕیاریان دا زیاده‌کاری نه‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئۆتۆمه‌بێله‌کان له ڕووی سه‌لامه‌تییه‌وه له ئاستی ستاندارددا نین. کرێی جونی له مه‌ترسیدایه، به‌ڵام یه‌کێتییه‌کان بڕیاریان دا له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی به‌ردوام بن، له‌سه‌ر “مانگرتنی سپی” واته ڕێزدانانی ته‌واو بۆ لێپرسینه‌وه سه‌لانه‌تییه‌کان. واته کرێکاران ئۆتۆمه‌بێلی نه‌گونجاویان پێ نادرێت، له بنه‌ڕه‌تدا زۆربه‌یان ئاماده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵه‌کان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
http://libcom.org/news/sicilian-dustmen-strike-palermo-drowned-rubbish-01062009
پرسیارگه‌لێکی به‌رده‌وامکراوی ئه‌نارکیستی FAQ An Anarchist Frequently Asked Questions
به‌شی A – ئه‌نارکیزم چییه؟
شارستانی هاوچه‌رخ له‌ته‌ك سێ قه‌یرانی نه‌هامه‌تباردا ڕووبه‌ڕووه: (1) هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ، ڕاده‌ی ڕوو له زیادی هه‌ژاری، لانه‌وازی، تاوان، توندوتیژی، نامۆبوون، ئالووده‌یی به به‌نگگه‌ر و ئه‌لکول، لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ناده‌ربه‌ستی ڕامیاری، دابه‌زینی مۆرکه مرۆییه‌کان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌کان و هیتر؛ (2) تێکدان و وێرانکردنی زه‌مین و جوانی سروشت، که ژیانی بوونه‌وه‌ره‌کان به‌وه‌وه به‌ستراوه؛ و (3) زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان، به‌تایبه‌ت چه‌که ناوه‌کییه‌کان.
هۆڵه‌نده/ ئهپێڵشا/ ئوردووی ئه‌نارکیستی 29.05- 01.06.2009
هۆڵه‌نده ئوردووی ئه‌نارکیستی ئه‌م ساڵ کۆتایی هه‌فته له 29ی ئایاره‌وه 01ی جون له ئهپيڵشا به‌رپا ده‌کرێت
هاورێیانی دانیشتووی هۆڵه‌نده بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن


