Apr 18
Posted on
Saturday, April 18, 2009 in
گشتی
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی سێیه‌م
په‌روه‌رده‌کاری چۆنییه‌تی وه‌ڵانانی خاوه‌ندارێتی
په‌نجا ساڵ له‌وه‌وبه‌ر، له سه‌روبه‌ری 1848دا، کۆماریخوازه‌کان، که ئه‌و کات هێشتاکه باوه‌ڕێکیان هه‌بوو، ناچار به دانپێدانان به‌وه‌دا بوون، که سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی چه‌نده خۆشباوه‌ڕانه، درۆزنانه و لاوازه، که‌وتنه دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ په‌ڕوپینه‌ی ئه‌م که‌موکوڕییانه. ڕیتینگهاوزن «Rittinghausen» یه‌کێك له شه‌یدایانی ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه بوو و بۆ پێشکه‌وتنی مرۆڤ به پێویستی دده‌زانی؛ وی که‌وته پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌م گرفتانه‌ی له “نوێنه‌رایه‌تی راسته‌وخۆ“دا دۆزیوه‌ته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه، پرۆدۆ‌ن «Proudhon» ڕێڕه‌وی سه‌ندیکالیستی پێشنیار کرد و پێی وابوو که فیدرالیزمی ئابووری له‌و چه‌مکه نه‌زۆکه رامیارییانه باشتره و به سه‌رهه‌ڵدانی گشت ئه‌وانه ده‌خرێنه لاوه. گه‌شه‌پێدانی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان به فیدرالیزمی ئابووری، مسۆگه‌رگه‌ری پێکهاتنی ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی تایبه‌ت و به‌سووده؛ له‌وێوه که به‌ڵگه‌ی –خۆشباوه‌ڕانه‌ی– بوونی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌مه‌یه، به پێكهاتنی ئه‌م یه‌کێتییانه، کارکرده سته‌مکارانه و به‌رته‌سکگه‌ره‌کان و زیانبه‌خشه‌کانی ده‌وڵه‌تیش که هۆی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌ن، له‌نێو ده‌چن.
(more…)
Apr 18
Posted on
Saturday, April 18, 2009 in
گشتی
وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بییه‌وه و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌ی
هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته له نووسینی کرێکاری شۆڕشگێڕی هۆڵا‌ندی؛ مندکان میجره، که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمونیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال خه‌باتی کردووه، ئه‌و بابه‌ته‌ی له گۆڤاری (کۆڕه کۆمۆنیسته‌کان) دا بڵآوکردۆته‌وه، چه‌ند جاریکیش به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
نۆڤه‌مبه‌ری 1918به‌ره‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ره‌سی هێنابوو، هه‌زاران سه‌رباز له سه‌ربازی هه‌ڵهاتبوون، ئیتر نه‌یانده‌ویست شه‌ڕ بکه‌ن. ئامێره‌کانی جه‌نگ په‌کیان بوو و شه‌قوشڕ بووبوون، ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌کان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، ده‌یانویست شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بێت، به ناوی پاراستن و ڕزگارکردنی ناموسی سه‌ربازییه‌وه.
(more…)
Apr 17
Posted on
Friday, April 17, 2009 in
گشتی
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه:
به‌شی دووه‌م
ستایشی تاك
له ڕوانگه‌ی کاری ڕاسته‌خۆوه، ئازادی توێژه‌کانی خه‌ڵك که تا ئه‌م ساته خوویان به تێروانینه سه‌پێنراوه‌کانه‌وه گرتووه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رله‌نوێ بیرکردنه‌وه و هوشیاربوونه‌وه‌وه له توانادا هه‌یه. کاری راسته‌وخۆ، بانگه‌وازێکه بۆ هه‌مووان، که ڕۆڵی خۆیان له‌م هه‌وڵه گشتییه‌دا بگێڕن؛ کاری راسته‌وخۆ له تاك ده‌خوازێت که چیتر هیچ له‌باردانه‌بوو نه‌بێت، چیتر له سه‌روو یا ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ڕزگارگه‌ر نه‌گه‌ڕێت. تاك ده‌بێت له‌سه‌ر پێیه‌کانی خۆی بوه‌ستێت و چیتر ملکه‌چانه بۆ پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات. کاری ڕاسته‌وخۆ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی په‌ڕجووه‌کانه (چ ئاسمانی و چ ده‌وڵه‌تی) و پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و هیوایانه‌ی که پشت به چاره‌نوویس ده‌به‌ستن ( با چاره‌نوویسی هه‌رکه‌سێكش بێت) مژده‌ی ئه‌م بنچینه‌یه ده‌دات: ڕزگاری ئێمه له ده‌ستی خۆماندایه!
(more…)
Apr 15
Posted on
Wednesday, April 15, 2009 in
گشتی
هاوڕێ سیروان
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وانه ناگرێته‌وه، که خۆیان خۆیان به چه‌پ، سۆسیالیست یا کۆمۆنیست ده‌زانن، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی لێی بزانن، یا کرێکارێک بیانناسێت، یا کرێکارێک بناسن، به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نجانه‌وه هه‌یه، که هێشتا ته‌وراتی به‌لشه‌فیکه‌کان (ماالعمل) ژه‌نگی به مێشكیان هه‌ڵنه‌هێناوه. گه‌نجانێک که ساڵانێکی دوورودرێژه، به‌رده‌وام، خۆیان به‌ره‌وڕووی چه‌نده‌ها پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار کردۆته‌وه، که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام و بێ ماندووبوون گه‌ڕاون تا وه‌ڵامه‌کانیان ده‌ست که‌وتۆته‌وه و پرسیاری گرنگ و هه‌ستیار لایان ئه‌وه بووه: ئایا ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌یی (=خاوه‌نکار، جێگری خاوه‌نکار، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رکاره‌کان، کرێکاران.). ئه‌مانه، که له ڕێکخراوی ئه‌ستوونی کارگه‌ییدا ده‌بنه (=سکرتێر، جێگری سکرتێر، ده‌سته‌ی باڵا، کادره‌به‌رزه‌کان، ملکه‌چپێكراوه‌کانی خواره‌وه.). پرسیاری ئه‌وه‌شیان له خۆیان کردووه: ئایا جۆرێکی تر له ڕێکخستن، جگه له‌و جۆره ڕێکخستنه سه‌ربازییه، هه‌یه؟ ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت و جێگه‌ی داخه که ڕوویداوه، هه‌ندێ جار گه‌نجان تووشی نائومێدی بوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه و به ڕای من هۆی سه‌ره‌کیی ئه‌و نائومێدییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به ته‌نهایی و دابڕاو له مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تر دیراسه كراون. واته گوێ به‌وه نه‌دراوه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت له ناوه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له فکرییه‌کانی تری ئه‌و بواره‌دا دیراسه بکرێت و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری وه‌ربگیرێت. ده‌توانین ئه‌و مه‌سه‌له فکرییانه‌ی تر، له دوو خاڵی سه‌ره‌کیدا چڕ بكه‌ینه‌وه.
(more…)
Apr 15
Posted on
Wednesday, April 15, 2009 in
گشتی
ڕۆژی 28 مارچی 2009 له هایدپارك، گۆشه‌ی دوانی ئازاد‌دا، ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌و وڵاته به ئاماده‌بوونی میوان له وڵاتانی تره‌وه، قسه‌وباسێکی کراوه، که به‌شداری بۆ هه‌مووانه، هه‌ڵسوڕاوان، کرێکار و به‌شه‌کانی تر.
له‌وێدا کۆبوونه‌وه و قسه‌وباسێکی ئه‌نارکیستی فراوان و کراوه له که‌شێکی ئازاد و کراوه‌دا بۆ هه‌مووان، ده‌ست پێده‌کات
هاتن بۆ هه‌مووانه و که‌سانیك که ئاره‌زوومه‌ندی به‌شداریکردنن، کاتژێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌وێدا وه‌ك نیشانی بۆ سه‌کۆکه، ئاڵا ڕه‌ش و سووره‌کان ده‌شه‌کێنه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌ردانی :
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22349.html
Apr 14
Posted on
Tuesday, April 14, 2009 in
گشتی
نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
به‌شی یه‌كه‌م
مەبەستمان لە “كاری ڕاسته‌وخۆ” چییە
كاری ڕاسته‌وخۆ، سیمبولی سه‌ندیكالیزمە لە كار و هەڵسوڕاندا. ئه‌م شێوازە، نوانه‌ری شەڕێكی هاوبەشە له دژی سه‌ركوت و به‌هره‌كێشی. به بێ پەردە، ئاراسته و ڕووی تێكۆشانی نەپساوەی چینی كارگه‌ر لە هێرشی بەردەوامیدا بۆ سەر سه‌رمایه‌داری، ڕاده‌گه‌یێنێت.
(more…)
Apr 8
Posted on
Wednesday, April 8, 2009 in
گشتی
بریتانیا، ئه‌نارکیستانی ئێدنبره، شه‌مه‌ی داهاتوو، ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر کوشتوبڕی ده‌وڵه‌تی
پێش چوار مانگ خوێندکارێکی 15 ساڵه له یۆنان، ئه‌وڕۆ 47 ساڵه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌فرۆش بریتانی. کوشتوبڕی ده‌وڵه‌تی به‌سه!
…….
ڕۆژی شه‌ممه 11ی ئه‌پڕیل، کاتژێر 13:30ی پاشنیوه‌ڕۆ له( Bristo Square (Edinburgh، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رگرتن به کوشتوبڕییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌رپا ده‌کرێت. هاوه‌ڵان و دۆستانتان، ئاڵا و مۆم و شتگه‌لێك بۆ شاورلێدان (ته‌پڵ و دووزه‌له و هیتر) له‌ته‌ك خۆتان بهێنن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن :
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22476.html
Apr 8
Posted on
Wednesday, April 8, 2009 in
گشتی
هه‌واڵی به‌په‌له: نامه‌ی پشتیوانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرانی کارخانه‌کانی ئۆتۆمه‌بێڵ سازی له نیویۆرك، ئه‌وڕۆ 08ی ئه‌پڕیلی 2009
ئاماده‌کردنی Ed on Apr 8 2009

<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } — <!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } A:link { so-language:
سه‌دان که‌س له کرێکارانی (Visteon <!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm } ) به‌بێ بژاردن و دانی پیرانه له‌سه‌ر کار ده‌رکران. کرێکاران ئه‌وڕۆ له سێ کارگه ده‌ستیان به‌سه‌ر دووه‌م کارگه‌دا گرت (یه‌کێك له‌و سێ کارگه‌یه که پێشتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ندرایه‌وه). کریکاران ئه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناوه که ئه‌وڕۆ 8ی ئه‌پڕیل، کاتژێر 10، له نیویۆرك له‌ته‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی (Visteon)دا دانیشن و به سه‌ره‌نجامێک بگه‌ن.
شوێنی ئه‌م دانیشتنه له Kirkland und Ellis auf 153 53. St. له 50 هه‌مین نهۆمی سه‌نته‌ری کۆنفرانسه. داواکارین هه‌ر که‌سه له شوێنی خۆیه‌وه ئه‌م هه‌واڵه واوه‌تر بگه‌یێنێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆتان گونجاوه به‌شداری بکه‌ن و پشتیوانی خۆتان ڕانگه‌یێنن. هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌ی کرێکاره‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه و به‌رزیان بکه‌نه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه، تکایه سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن: http://libcom.org/tags/visteon-occupation
Apr 5
Posted on
Sunday, April 5, 2009 in
گشتی
ئامادەکردن: afraser
Apr 3 2009
دایکان و باوکان دەستیان بەسەر فێرگەکانی سەرەتای (Wyndford) و سەرەتایی (St. Gregory) لە گەڕەکی (Maryhill) ی گلاسگۆدا ، کە هەڕەشەی داخستنیان لەسەر بوو، گرت.

دەستبەسەرداگرتنی فێرگەکانی سەرەتای (Wyndford) و سەرەتایی (St. Gregory) ئەم شەویش بەردەوام بوو.
هەردوو فێرگەکە لەلایەن شارەوانی (گلاسگۆ)وە هەڕەشەی داخستنیان لەسەر بوو.
پلانێکی پۆلیس بۆ لێسەندنەوەی فێرگە داگیرکراوەکان لە ئارادا بوو، لە کاتژێر (6) ئێوارەوە لە هەرچوالای فێرگەکان گیرابوو، لە ڕێگەی گفتوگۆ وە پووچەڵ کرایەوە و بە خۆپیشاندانی ئارامیش بۆ پشتیوانی دایکان و باوکان ڕێگەی پێدرا.
پشتیوانی لە دایکان و باوکان بۆ داگیرکردنی فێرگەکان و ڕێگەگرتن لە داخستنیان، لە دەرەوەی ساختمانی فێرگەکانەوە بەردەوامە و کاتژێر (12)ی ڕۆژی 04ی ئەپریلی 2009 خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لێنان ڕێکخرا.
ناردنی پەیامی پشتیوانی بۆ دایکان و باوکان، لە سەرتاسەری ئەوروپاوە بەردەوامە لەوانە پەیامی کرێکارانی کارگەی (Dundee) بۆ دایکان و باوکان، داگیرکردنی کارگەکەیان بوو.
سەرچاوە: http://libcom.org/news/glasgow-threateaned-schools-occupied-parents-03042009
Apr 4
Posted on
Saturday, April 4, 2009 in
گشتی
ئیتالیا / ڕۆما: 2.7 ملیۆن که‌س به‌رامبه‌ر قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی دارایی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی کرێکارانی ئیتالیا (Cgil) ئه‌وڕۆ 04ی ئه‌پریلی 2009، 2.7 ملیۆن که‌س له شه‌قامه‌کانی (ڕۆما)دا به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی ئێستا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی..
بۆ زانیاری زیاتر و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌واڵه‌که به ئینگلیزی کلیکی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن
http://libcom.org/news/rome-27-million-people-demonstrated-against-crisis-04042009